نامەیەکی مێژوویی شێخ لەتیفی حەفید کە بۆ شێخ تایەری نەقیبی ناردووە
دەقی نامەکە:
نوری چاوەکانم تایەر گیان
گوپە خڕەکانت ماچ ئەکەم، لە خواوەند تەمەننا ئەکەم مەحفوزتان بکا. بەقوربان نامە شیرینەکەت گەیشت، دڵی برینداری ڕۆشن کردەوە، زۆر سوپاستان ئەکەم کەوا هەمووکەس لێتان ڕازییە، هیوام وایە بە خوا خاڵوانی باوکم ڕۆشنایی لێ نەبڕێ. هەواڵم پرسی، بەم زوانە مومکینە بێم بۆلای سەرۆک، زۆر ئیحتیرامم هەیە بۆ سلێمان بەگی دەرگەڵە و بۆ ئەنوەر بەگ و بۆ ئەو برادەرانەی کەلاتە، ئیحتیرامم هەیە بۆ موقەدەم عەزیزی خۆشەویستم. دایکی کاوە ئیحتیرامی هەیە. کاوە دەستت ماچ ئەکات.
خاڵۆزات# شێخ لەتیفی حەفید#
#07-04-1966#
تێبینی: ئەم نامەیە لە ئەرشیفی شێخ تایەری نەقیب پارێزراوە.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 501 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !