پینە و پەڕۆی بۆ دەکات
لەسەردەمی کۆندا، خەڵک هەژار بووە و ژیانیان زۆر قورس بووه، بۆیە نەیانتوانیوە بە ئاسانی قوماش و جلوبەرگیان دەست بکەوێت، بۆیە ئه و جلانەی کە هەیانبووە، ئەگەر دووچاری دڕان بوونایە، فڕێیان نەدەدان، بەڵکو بەهۆی پارچە قوماشێکی دیکەوە، کە لە ماڵەوە هەیانبووە، یان لە کۆنە جلی دیکە پەیدایان کردووە، چاکیان کردوونەتەوە و لەبەریان کردوون، بەمەش گوتراوە: پینە. جا ئەم پینەکردنە بۆتە هۆی ئەوەی کە عەیب و عارەکە دابپۆشێت و دڕانەکە بشارێتەوە، ئەم ئیدیۆمەش بە یەکێک دەگوترێت: کە هەوڵی شاردنەوە و ڕاستکردنەوەی هەڵە و کەموکوڕی کەسێک بدات و خراپەکانی بشارێتەوە و بن لێوی بخات، لەبەر هۆیێک یان مەبەستێکی تایبەتی، وەک چۆن هەژار لە نەبوونی و ناچاری پینە و پەڕۆی جلە شڕ و وڕەکانی دەکات و کون و شوێنە دڕاوەکانی دەشارێتەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,062 gånger