دەقی پەیامەکەی بارەگای بارزانی:
لە ژمارەیەک میدیای عێراقی و کوردستانی هەواڵێکی ناڕاست بڵاو کراوەتەوە کە گوایە سەید موقتەدا سەدر وەڵامی پەیوەندییەکانی جەنابی سەرۆک بارزانی ناداتەوە.
لێرەدا بۆ ڕای گشتیی عێراق و کوردستان ڕوونی دەکەینەوە کە ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و دوورە لە ڕاستی. لە نێوان سەرۆک بارزانی و سەید موقتەدا سەدر ئەو پەڕی ڕێزگرتن و متمانە و پەیوەندیی زۆر باش هەیە. ئەوانەشی ئەم جۆرە دەنگۆیانە بڵاو دەکەنەوە ئامانجیان داپۆشینی شکست و دواکەوتنیانە لە پڕۆسەی سیاسی.
ئەگەر لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیەکیش بۆ کەمبوونی جموجۆڵی سیاسی هەبووبێت ئەوە لەبەر ڕەچاوکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بووە.
بارەگای بارزانی
29ی نیسانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,729 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !