درۆ نە فەڕزە نە سونەتە
درۆ: قسەکردنی بێ بنەما و هەڵبەستنی ناڕەوا و هۆنانەوەیە بۆ شتێک کە دوورە لەڕاستیەوە، درۆ چەند ئیدیۆمێکی لەسەرە لە ناو کوردان وەکو: دەلەسە، فیشاڵ، ساختە، قەوانە، هەمبانە، فەڕز: هەندێ ئەرک و فەرمانە بەسەر مەردوم سەپێنراوە، لە پەرستشەکانی بواری ئاینیدا پێی دەوترێت: فەڕزە وەکو: نوێژ و حەج و ڕۆژوو و زەکات و شایەدومان، سوننەتیش: نەریتێکە ڕابەری ئایینەکە پەیڕەوی لێکردووە، شوێنکەوتوانیش دووبارەی دەکەنەوە، دەردەکەوێت کە درۆ چاک و خراپی بۆ نییە و پێویستە مرۆڤ خۆی لێ بەدوور بگرێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ کارێک کە بەهەر جۆرێک ئەنجام بدرێت لایەنی نەرێنی لێبکەوێتەوە، ئەوە بەهەموو شێوەیەک قەدەغە و یاساغە و ڕێپێدراو نییە بۆیە بە ئامۆژگاری و ڕێنماییەوە دەوترێت: درۆ نە فەڕزە، نە سوننەتە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 801 gånger