زستان بەشەوێ، پیران بە تەوێ
زستانی کوردەواری مانگەکانی(بەفرانبار و ڕێبەندان و ڕەشەمێ) دەگرێتەوە، هەرسێ مانگ بەناوەکانیاندا دیارە کە سەخت و دژوارن، سەرەتا بەفرێکی زۆر لە ناوچە کورد نشینەکاندا دەبارێت بۆیە به و مانگە وتراوە: بەفرانبار و دواتر بەهۆی ئه و بەفرەوە ڕێگاکانی نێوان گوند و شارەکان دەگیرێن و دەبێتە(ڕێبەندان) و دواتریش زەخیرە و دانەوێڵەی کۆکراوەی هاوین له و دوو مانگەدا دەخورێت و مانگی کۆتایی زستان دەبێتە(ڕەشە مانگ)، لێرەدا سەرما و سۆلەی زستان بە هێند وەرگیراوە له و ئیدیۆمەدا وەکو ڕێبەریەک بەکارهێنراوه، کە نابێت لە سەرمای زستانی کوردستان بێ باک بین، چونکە بەیەک شه و زستانی خۆی دەکات، کاتێک گیسکە نێر گاڵتەی بە زستان کردووە، له و ڕووەوە زستان بە گیسکە نێری گووتووە: یەک ڕۆژم بمێنێ لە بوهارێ، کلکت ڕەق دەکەم لە بن دارێ، لە بەرامبەر زستانی سەخت و بەهێز، پیری سەد دەرد و لاواز خراوەتەڕوو، کە مرۆڤی بەساڵاچوو، بێ تەنگ وتۆژ و لاواز و زەبوون و پەککەوتوو و بێ هێز دەبێت، بەرگەی یەک(تەو) واتە:لەرز و تا ناگرێت، ئەگەر تووش ببێت لەوانەیە بکەوێت و ڕاست نەبێتەوە تا دەمرێت، کورد سەختی زستان و پیری و پەککەوتەیی کردووە به و ئیدیۆمە جوانە، بۆ هاندان و خۆپارێزی لە ساردوسۆڵەی زستان و دابینکردنی دار و سوتەمەنی داکردن و جل وبەرگی گەرم و پۆشتە لەبەر کردن بۆ ساوا و بەساڵاچوان وتویەتی: زستان بەشەوێ، پیران بە تەوێ. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 894 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !