ناو: حاجی جەلال
نازناو: جەلالی ئاسنگەر
ساڵی لەدایکبوون: 1927
رۆژی کۆچی دوایی: #04-02-2017#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #بانە#
$ژیاننامە$
حاجی جەلالی ئاسنگەر خێرخواز و کەسایەتی دیاری شارباژێڕ و سلێمانی بووە، ساڵی 1927 لەشاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و ساڵی 1947 بە ماڵەوە هاتوونەتە شارباژێڕ و لە کەناروێ نیشتەجێ بوون. هەر لەوێش ژیانی هاوسەرگیری پێک دەهێنێت و ساڵانێکی زۆر لە کەناروێ کاری ئاسنگەری کردووە و پاشان چووەتە سلێمانی، لەتەمەنی گەنجیدا ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی پردی کەناروێدا. ساڵی 1984 لەسەر ئەرکی خۆی مزگەوتێکی لە گەڕەگی مەجید بەگ دروستکردووە، کە هەر بەناوی خۆیەوە ناسراوە، پیاوێکی چاکەخوازو خاکی بووە، ئاسنگەر بووە لە بازاڕی ئەسحابەسپی، جگە لەوەش هەمیشە یارمەتی هەژاران و کەسانی نەداراو دەستکورتی داوە. ڕۆژی 04-02-2017 کۆچی دواییکردووە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 706 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !