گۆشتی ناخوات، گۆشتاوی دەخوات
ئەوە چیڕۆکێکی لە پشتە دەگێڕنەوە له و وڵاتی کوردەوارییەی خۆماندا، لە دێیەکدا خەڵکەکەی سەرقاڵی دزیکردن و تاڵان و بڕۆ بوون و بەرۆژ دەنوستن و بە شەویش لە دزی دەگەڕان، ئەوەندە ئاڵودەی ئه و پیشەیە بووبوون، ئەگەر داخوازی کچیان لێ بکرایە ئەوا بێ شەرم و سڵەمینەوە به و گەنجەیان دەگووت کە دەستی بۆ کچەکەیان درێژکردووە: دزیت پێ دەکرێت؟ ئەگەر بیگوتبایە: نەخێر، ئەوا کیژەکەیان پێ نادا، ئینجا هەندێک له و دزانە دەچوونە ساڵەوە و کەڵکی سوارسوارێنی نەدەما و پەکی دەکەوت و دزی پێ ناکرا، بۆیە بەڕووکەش دەبووە تۆبەکار و ئەگەر گەنجەکان لە ڕاوە دزی شەویاندا(بەرخێک یان بزنێک)یان لەدەر و دراوسێ دەست بکەوتایە، سەریان دەبڕی و پارچە پارچەیان دەکرد و دەیانخستە ناو مەنجەڵ و سەر ئاگرەوە، کە دەکوڵا و دەهاتە سەر خوان و سفرە، کابرای تۆبەکار دەیگووت: من گۆشتەکە ناخۆم تەنها هەندێک جەلاو و گۆشتاوم بدەنێ، ئیتر ئه و چیڕۆکە بووە بە ئیدیۆم و بۆ هەرکارێکی حەرام و نابەجێ و ناشایستە وەکو(دزیکردن) کە بە منەتکردنەوە قبوڵ بکرێت، یان بڵێت: چوونە ناو شاییەوە حەڕامە، کەچی بەدیارییەوە دابنیشێێت بۆ ئەمانە بەتەوسەوە دەوترێت: گۆشتی ناخوات، گۆشتاوی دەخوات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 779 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !