ناو: ڕەحمان
ناوی باوک: عەلی
ناوی دایک: ئافتاو
ساڵی لەدایکبوون: 1977
شوێنی لەدایکبوون: #گەرمیان#
$ژیاننامە$
ڕەحمان عەلی لە دایکبووی ساڵی 1977 لە ناوچەی زەنگاباد لە گەرمیان، خێزاندارە و خاوەنی دوو کچە بە ناوەکانی (ئیلیان و لەیان)، دەرچووی بەشی کۆمەڵ ناسییە لە زانکۆی سلێمانی، وە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کۆمەڵ ناسی پەروەردەیی لە زانکۆی لوبنان لە بەیرووت، و پسپۆڕی ئۆتیزم و گرفتە ژیرییەکانە، وە ڕاهێنەرە لە بواری ڕاهێنانی ڕاهێنەرانی پەروەردەی تایبەت، هەروەها ئەزموونی زیاتر لە 12 ساڵ کارکردنی لەگەڵ منداڵانی ئۆتیزم و گرفتە ژیرییەکاندا هەیە، وە بۆ ماوەی 7 ساڵ وەک پسپۆڕی کۆمەڵایەتی لە چاکسازی منداڵان و گەورەی سلێمانی کاری کردووە. وە خاوەنی چەند کتێبێکە بە ناوەکانی (ئۆتیزم و خێزان، چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵانی(ئۆتیزم، دواکەوتنی ژیری، فرە جوڵە، گرفت و دواکەوتنی قسە کردن، کێشە هەڵسوکەوتییەکان)، پوختەیەک لە پەروەردەی تایبەت(خاوەن پێداویستی تایبەت)، پێوانە-هەڵسەنگاندن-دەست نیشانکردن لە پەروەردەی تایبەت، ئۆتیزم(پێناسە، نیشانە، هۆکار، دەست نیشانکردن، کاریگەری لەسەر خێزان، قۆناغی هەرزەکاری، کێشەکان، چارەسەر)، وە کتێبی (تێکچوونی زمان لای منداڵ) ئامادەیە بۆ چاپ کردن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 532 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !