ناو: سازگار
ناوی باوک: عەلی قادر
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
جوانێک وەک فریشتە ناوی تەواوی سازگار عەلی قادر سابونچی بوو ئەم وێنەیەی ساڵی 1967 لە سلێمانی لە ستۆدیۆی #ڕەفیقی وێنەگر# بە ڕەش و سپی بۆ گیراوە، کە پاشان بێ ئاگاداری خێزانەکەیان وێنەکە فرۆشرا بە کارگەی قوماشی پۆڵەندی و لەوێ ڕەنگ کراوە و دواتر لەسەر کوتاڵ و قوماشی پۆڵەندەوە بۆ عێراق و کوردستان هاتەوە، کەس و کار وێنەکەیان ناسیەوە و بوە کێشەیەک لە دادگا لە نێوان کەسە پەیوەندی دارەکان و کاک ڕەفیقی وێنەگر و خێزانەکەی سازگاردا، وێنەی ئەم کچە زیاتر بە قوماشی ژنانەوە بو یابانی و کۆری هەموو تۆپێک قوماش وێنەیەکی پێوە بوو، بەڵام بۆ کورد جێگای خۆشی بوو وە ئەو وێنەیە دانرابوو لە ستۆدیۆکان واتە ئازاد کراوە، کەسێک وێنەیەک نمایش بکا هاوڵاتیش بۆی هەیە بۆ جوانی لێی وەرگرێت بەداخەوە ئەو خونچە جوانە فریا نەکەوت پێ بگات زوو ماڵ ئاوایی کرد، سازگار لەتەمەنی 14 ساڵی دا کە لە قوتابخانەی دواناوەندی ئاشتی کچان بوو واتە لە ڕۆژی نەورۆزی ساڵی 1971 لە ڕێگای هاوینە هەواری #دوکان# بەکارەساتی ئۆتۆمبێل گیانی سپارد.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 770 gånger