ئەم کۆچە ناوادەیەت
بۆ!!!!
چاوەکانت
هەمیشە تیشکێک
لە شادی و هیوای
تێدا دەبینرا
خەمی وشەی کوردیت
وەک باوەشێنێک ڕون لەئاسماندا
بڵاوکردبویویەوە
بروسکەی ڕەنگاو ڕەنگی وشەت
وەک گوڵی بەهار دەدرەوشانەوە
چاوەکانت بۆ لێکنا
خۆ نیگاکانت
بارتەقای ئاسمانی شین
بریقەی
دەهات و
خەمەکانی کوردت
بۆ چەندین زمان وەردەگیڕا
تا هەمو جیهان
بزانن کوردیش بیر پەرت نیە
و چەندین
ئەستێرەی درەوشاوەی
وەک تۆ
لەئاسمانیدا گەلاوێژ دەدەن
هەرچەن
ناتوانم
ئەوەی تێدەگەم باسی بکەم
ئەوەندەی شارەزات بوبم
هێزی نوسین و وشەو
وەرگێڕان
لە سینگتدا
هەردەم بڵێسەی دەدا
و ڕاستی
بە
بەهێزی لەتۆدا گەشەی دەکرد
ئەم کۆچە ناوادەیەت بۆ !!!
کۆچت وەک بزمار لە مێشکمان چەقی
و
مەگەر بیرەوەرییەکانت لەزەینمان ئەم ئازارە
دەربکات هەمو لە حەپەسانا
توشی بیر پەرتی بوین[1]
#گوڵزار حەمە فەرەج#
#06-06-2022#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,072 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !