ڕێکخراوێکی ناحکومییە، تایبەت بە جینۆسایدەی گەلی کوردە. ساڵی 2001 دامەزراوە.
ساڵی 2001 لە ژوری پاڵتاڵکی پێشکەوتوخوازان، شەوانە دەیان کوردی تاراوگە کۆدەبوینەوە و گفتوگۆو سیمناری سیاسیمان ئەنجام دەدا. تاوای لێ هات، هەنگاوەکان بەرەوکاری مەیدانی چوو. سەرەتا بەناوی کەمپینی هەڵەبجەو ئەنفال ودواتریش کرا بەناوی ناوەندی هەلەبجە وئەنفال(چاک). لەو ڕۆژ بەدواوە بەسەدان ئەندام لەدامەزرێنەرەوە تائەندامی ئاسایی شەمەندەفەر ئاسا هات و چوو، وەلێ ئەم ڕێکخراوە و ئەندامەکانی نەکەوتن. سەرباری ئەوەی یەکەم ئەزمونی ڕێکخراوی سەربەخۆ بوو، هاوکات خەمێکی زۆر گەورەی خستە سەرشانی کە توانی تەکانی گەورە بەدۆسیەی کۆمەلکوژی بدات و هاریکاریش بێت لەکەمکردنەوەی ئازارەکانی گەل و دەنگە ئازادیخواز و قەڵەمە بوێرەکانیش.
ئەم ڕێکخراوەیە لە 10 ولاتی ئەوڕوپی کۆمیتەی هەیە لە باشور و ڕۆژهەلات و باکور کە کاریگەری خۆی هەیە، دیار کەوتنی بەردەوامی لەمیدیاکان.
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 617 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !