ناونیشانی پەڕتووک: دەربارەی ستەمکاری
ناوی نووسەر: ڤیکتۆر گۆریڤیچ - لیۆ شتراوس - مایکل س. ڕۆث
ناوی وەرگێڕ: #فاروق ڕەفیق#
کتێبی دەربارەی ستەمکاری کە پێک هاتووە لە دایەلۆگێکی زینۆفۆن و ڕاڤەکردنە فەلسەفییە هەرە شاکارەکەی یەکێک لە عەقڵە گەورەکانی سەدەی بیستەم، لیۆ شتراوس و دبەیتە ناوازەکەی نێوان شتراوس و عەقڵێکی دیکەی دیاری سەدەی بیستەم، ئەلکسەندەر کۆژیڤ و نامەگۆڕینەوەکانی ئەو دوو بیرمەندە، یەکێکە لە تێکستە گرنگەکانی سەدەی بیستەم لەمەڕ ستەمکاری، تێکستێک کە لە ناواخنیدا لە دەرگای چەندین بابەت و کێشەی فیکری و سیاسی و فەلسەفی دەدات. کۆمەڵێک پرسیاری گرنگی کایەی فەلسەفەی سیاسی دەوروژێنێ ، بە ڕادەیەک، نەک تەنیا لە دیدی من، بەڵکو چەندین فەیلەسوف و توێژەری دیکەی ئەو بوارەدا یەکێکە لە تێکستە گرنگەکانی سەدەی بیستەم لە کایەی فەلسەفە و فەلسەفەی سیاسیدا، کە جارێکی دیکە و سەرلەنوێ پرسیارە هەرە گرنگەکە دەربارەی ستەمکاری دەخاتەوە ڕوو.[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 520 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !