ناونیشانی پەڕتووک: نامەکانی فێرناندۆ پێسوا بۆ خۆشەویستەکەی
ناوی نووسەر: فێرناندۆ پێسوا
ناوی وەرگێڕ: #شوان ئەحمەد#
ئەم کتێبە چەند نامەیەکی ئەوینداریی فێرناندۆ پێسوا (نەک تەواوی نامەکان)، بۆ خۆشەویستە تاقانەکەی ئۆڤیلیا کیرۆش لەخۆ دەگرێت. ماریا دی گراسا کیرۆش کە دەکاتە (خوشکەزای ئۆڤیلیا)، ئەو نامانەی بڵاوکردووەتەوە و لەگەڵیشیدا، بیرەوەرییەکانی پووری تۆمار کردووە (ئەوە لە چاپە عەرەبییەکەیدا نییە) و باس لەو هەلومەرجە دەکات کە فێرناندۆ پێسوای تێدا ناسیووە و بووەتە باعیسی ئەوەی پەیوەندییەکی خۆشەویستیی بێئاکامی لەگەڵیدا هەبێت. ئۆڤیلیا کیرۆش خەڵکی شاری بەرشەلۆنەیە، کاتێک وەک وەرگێڕ لە کۆمپانیایەکی بازرگانیی شاری لیشبۆنەدا دەستبەکار دەبێت، لەوێدا فێرناندۆ پێسوا دەناسێت و لەو یەکترناسینەوە، پەیوەندیی ئەوینداریی (بەباچووی) نێوانیان دەست پێ دەکات. [1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 716 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !