دەقی پرسەنامەکەی مەحمود سەنگاوی:
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی لەناکاوی هاوڕێ و هەڤاڵ و هاوسەنگەرمان، فەرماندە و تیکۆشەری دێرین، کەڵە شۆڕشگێڕی دیاری شۆڕشی نوێ، کادری سەنگین و بەویقاری (ی.ن.ک) خوالێخۆشبوو کاک(مستەفا سەرگەڵویی)م یست. بۆ یٔەم بۆنە خەمناکە لە ناخی دڵمەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم یٔاراستەی تەواوی یٔەندامانی بنەماڵە بەڕێز و تێکۆشەرەکەیان و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی خوالێخۆشبووو دەکەم و بۆ یٔەم خەمە لە ناخی دڵمەوە هاوبەشی خەمیانم.
خوالێخۆشبوو کاک مستەفا، بە هەق تێکۆشەری سەر ڕاست و دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی شۆڕش و گەل، پڕاوپڕ لە شکۆ و هەڵوێست و خۆنەویستی، تەیارێکی گۆڕەپانی نەبەزین و سەربازێکی ونی ڕێگای ڕزگاری خاکی کوردستان بوو.
کاک مستەفا، بۆ گەلەکەی درێغی نەکرد و بۆ (ی.ن.ک) و ئێمەش وەک هاوڕێ و هەڤاڵانی سەرەوەری زۆری بەجێهێشت، چەندە سەختە نوسینی من باسی مەزنی و گەورەیی و سەروەریەکانی کاک مستەفا بکات، بۆ ئەم کۆچەی کۆڵێک خەم و پەژارە دایگرتم، برینیکی تر لە ناخما سەری کردەوە، بەڵام ڕێگای خەباتی ئەو، گەورەی بیر و ئامانجەکانی ئەو، دڵسۆزی و پاکی کەسێتی ئه و وامان لێدەکات هێندەی تر لەسەر ڕێبازی کوردایەتی بە جۆش و خرۆشتربین.
لە کۆتایدا، هەزاران سڵاو لە ڕۆحی بەرزە فڕت کاک مستەفا گیان، ڕێبازت ڕوون و پڕ ڕێبوار بێت، بەلێن بێت کێلی بەرزی مەزارتان دوورنمای خەباتمان بێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
برای دڵسۆزتان
مەحمود سەنگاوی [1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,437 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !