سرکە تاترش بێت زیانی بۆ خۆی دەبێت
سرکە: ترشاوی کۆنی هەندێ میوەیە یان شلەمەنییەکی ترشە لە گوشین و کوڵاندنی ترێ و میوەکان دروست دەکرێت، تا کۆنتر بێت ترشترە، بە خاوی و بە چێشتەوە دەخورێت، مرۆڤ لە کۆنەوە زۆر قاندڕیەتی و زۆر حەزی لێ دەکات، ترشاوی میوەکان دەکرێتە شەڕاب و سرکە، هەندێجاریش قەتماغەی سرکە وەکو هەوێن دەخرێتە ناو شەڕاب و مەیەوە دەیکاتە خەل و سرکە، لە داغستانی منی ڕەسوڵ حەمزەتۆفدا زۆر باسی کۆنی شەڕابەکانی داغستان دەکات، کە زۆر بەنرخ و پڕبایەخەوە باسیان دەکات و خەڵکی دەسەڵاتداری ڕووسیا چۆن عەداڵی بوون، لێرەش سرکە تا ترشتر و کۆنتر بێت باشتر خەڵکی عەوداڵی دەبن و بەکاری دەهێنن و دەیخۆن، لێرەدا(ترش) و(شیرین) هەیە، مرۆڤی شیرین قووت دەدرێت و مرۆڤی ترش و تاڵیش دەتفێنرێتەوە، وەک سرکە مامەڵە لەگەڵ بابەتەکە نەکراوە، چونکە ئەگەر وەک سرکەکە سەیر بکرێت واتە: مرۆڤی باش بە هۆی باشیەکەیەوە زیانی پێ دەگەیەنرێت، بەڵکو(تفت و ترش و تاڵی)ەکە وەرگیراوە بۆ خاسیەتی مرۆڤ، ئه و مرۆڤەی مڕومۆچ و ترش بێت، زۆرتر زیانی پێ دەگات لە مرۆڤەی کە گوفتار و ئاخاوتنی شیرینه بۆیە وتراوە: سرکە تاترش بێت زیانی بۆ خۆی دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 400 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !