کەر تڕی و بار شێوا
مرۆڤ، هەرچی کەودەنی و نەفامی و نەزانی و کەم عەقڵیه، داویەتیە پاڵ ئاژەڵی چوارپێی وەک:گوێدرێژ، لەهەورازان کەر بەباری قورسەوە دەست دەکات بەتڕین و ئەگەر هەورازەکە سەخت و دژوار بێت ئەوا بارەکەی خوار دەبێت، چونکە لە تاقەت و هێزی نامێنێت، نەقیزەی هەموو دونیا لە تڕین و بارخوار بوون، ڕزگاری ناکات، ئه و حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێکی گێڵ و نەفام و دەبەنگ کارێک بکات بەدڵنیاییەوە کارەکەی نابەجێ دەبێت و دەبێتە مایەی تێکدانی کاروبار و شێوانی بۆیە بەتوانج و پەلارەوە بەکارکردنی نەفامان وتراوە: کەڕ تڕی و بار شێوا.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,001 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !