هەوێنی نۆ مەنجەڵ ماستە
بۆ دروستکردنی ماست، سوود لە شیر وەردەگیرێت، سەرەتا شیرەکە دەخرێتە سەر ئاگر، هەتا دەکوڵێت، پاشان دایدەگرین تاوەکو کەمێک سارد دەبێتەوە، دەست لە لێواری دەفرەکە دەدەین، نابێت، بە گەرمی هەوێنەکەی تێبکەین، دەبێت گەرمییەکەی مام ناوەندی بێت، پاشان ئه و ماستەی کە بۆ هەوێن دانراوە، دەکرێتە ناو شیرەکەوە، پاشان سەری مەنجەڵەکە دەنێینەوە و بە قوماشێک بۆ ماوەیەکی تا ڕادەیەک درێژ دایدەنێین، ئینجا کە مەیی کەمێکی دیکە چاوەڕێ دەکرێت و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەخرێتە ناو سەلاجەوە، پاشان دەبێتە ماست و وەک خواردنێکی بە سوود و خۆش بەکاردێت.
ئینجا ئه و کەوچکە ماستە، کە وەک هەوێن بەکارهاتووە، تەنیا یەک مەنجەڵ ماستی پێ هەوێن دەکرێت، بەڵام ئەمە لە ڕووی زیادە ڕەوییەوە گوتراوە، کە ئەم هەوێنە، نۆ مەنجەڵ شیری پێ دەبێتە ماست، وەک ئیدیۆمیش بە یەکێک دەگوترێت، کە فێڵباز و تەڵەکە بازێکی باش بێت، دەگوترێت: (فڵانە کەس هەوێنی نۆ مەنجەڵ ماستە).[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 973 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !