ئەمیری حەسەنپوور یەکێکە لە جەمسەرەکانی زمانناسی کە ساڵانێکی دوورودرێژە لە تاراوگە چەندین تێزو نامە و توێژینەوەی لەسەر زمان و چەمکەکانی نەتەوەو مەدەنیەت و دیموکراسی هەیە، لەدایکبووی ساڵی 1943ی مەهابادە و هەر لە ساڵانی شەستەکانەوە لە ئەدەبی ئینگلیسی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی تاران وەدەست هێناوە، ئیتر دواتر زۆربەی تەمەنی خۆی لەگەڵ زەمەن لە پێشبڕکێیەکی بەردەوام وخێرای خوێندندا بووە تا لە ساڵانی 1968 1972هەردووتێزی ماجستێرو دکتۆرای هەر لەسەر زمانناسی لە زانکۆی تاران وەدەست هێناوە، ئینجا لە لقی پێوەندییەکانی زانکۆی ئیلینیۆی دەستی بە خوێندن کردۆتەوەو دواتر لە ساڵی 1989لە لقی زمانناسی کۆمەڵایەتی و مێژوویی هاوچەرخی کەنەدا بەناوی (هۆکاری زمان لە گەشەکردنی نەتەوەدا ستانداردکردنی زمانی کوردی 19181985)دکتۆرانامەیەکی دیکەی وەرگرت ؛ لە ساڵانی دوای 1986 تا ئێستا لە زانکۆکانی ویندسۆر/کۆنکۆردیا / تۆرنتۆ / مامۆستای وانەبێژە و لێکۆڵینەوەکانی لەسەر جۆرەکانی ڕەخنە و بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکان و ناسیۆنالیزم و جینۆساید بڵاوکردونەوە، ئەم پرسیارانەمان لە گۆڤاری گوڵانەوە ئاراستە کرد چونکە نزیکن بەو بابەت و بیرکردنەوانەی ئەمیری حەسەنپوور کەلە شەستەکانەوە وەک بیرمەندێکی کورد تاووتوێیان دەکات...
زۆ ڕجار کەباسی پرۆ سە ی بونیادی نە تە وە دە کەین، دە بێت باس لە پرۆ سە ی بونیادی دە وڵە ت بکە ین، تا چە ند پرۆ سە ی بونیادنانی دەوڵە ت بۆ پرۆ سە ی بونیادی نە تە وە زە مینە یە کی لە بار دە ڕە خسێنێت؟ ئایا چۆ ن لە پرۆ سە ی بونیادی نە تە وە دا ئامادە باشی بۆ پرۆ سە ی بونیادی دە وڵە ت دە کرێت؟
- لێکدانە وە ی پێوە ندی نێوان (دە وڵە ت) و (نە تە وە (پێویستی بە وردبوونە وە لە پرسی تیۆریی هە یە. باسی ئە و پێوە ندییانە زۆر بە ڕینن ولێرەدا من تە نیا دوو بابە ت هە ڵدە بژێرم:
ئە لف - لە ڕوانگە ی تیۆری دیمۆکراسییە وە (بە تایبە ت تیۆری (نە تە وە ی مە دە نی)، نە تە وە دیاردە یێکی حقووقی-سیاسییە کە تە نیا بە دامە زرانی دە وڵە ت پێک دێ. بە پێچە وانە ی ئە و بۆچوونە ، لە تیۆری مارکسیستیدا نە تە وە دیاردە یێکی مێژوویی-کۆمە ڵییە کە بە هە ڵوە شانی پێوە ندییە دە ڕە بە گییە کان و سە ڕهە ڵدانی پێوە ندیی دە سمایە داری پە یدادە بێ و بوونی نە تە وە بە بوونی دە وڵە تە وە گرێ نادرێ، بە ڵام بزووتنە وە ی نە تە وە یی ئامانج و بە ڕنامە ی ئە وە یە کە دە سە ڵاتی سیاسی، واتە دە وڵە تی وە دە ست بکە وێ. لە و ڕوانگە یەوە ، نە تە وە لە پڕۆسە ی پێکهاتنی خۆیدا دە وڵە ت دادە مە زرێنێ و دە وڵە تیش کە دامە زرا نە تە وە دە گوورێنێ، پە ڕە ی پێدە دا، پتە وی دە کا، و دە یپارێزێ. بۆ وێنە ، لە ڕوانگە ی مارکسیسمە وە ، دە کرێ بڵێین کورد لە ئاخری سە دە ی نۆزدە وە ، بە تایبە ت دوای شە ڕی جیەانی هە وە ڵ، بە ئە سپایی وە ک نە تە وە سە ڕی هە ڵێناوە و یە کێک لە نیشانە کانی دامە زرانی نە تە وە ی کورد پە یدابوونی بزووتنە وە ی نە تە وە یی (کوردایە تی) بووە کە ئامانجی سە ڕە کیی بونیادنانی دە وڵە تی نە تە وە یی بووە .
تیۆری دیمۆکراسی پێوە ندی نە تە وە و دە وڵە ت یە کلایە نە دە بینێ و پێی وایە دە وڵە ت و نە تە وە یە کن و دە وڵە ت نە تە وە دروست دە کات. بە پێچە وانە ، لە ڕوانگە ی مارکسیسمە وە ، نە تە وە کە فۆرمێکی پێوە ندی دە سمایە دارییە لە پرۆسە ی پیەهەڵگرتنیدا بۆ پێگە یشتنی خۆی پێویستی بە دە وڵە ت هە یە و بونیادنانی دە سە ڵاتی دە وڵە تیی دە کاتە پڕۆژە ی سە ڕە کی خۆی. دە بێ بڵێین پێوە ندی نە تە وە و دە وڵە ت دوولایە نەیە : نە تە وە دە وڵە ت دادە مە زرێنێ و کە دە وڵە ت دامە زرا نە تە وە دە یپارێزێ و ڕایدە گرێ.
ئە گە ڕ لە باسی تیۆرییە وە بچینە باسی مێژوویی، بۆ وێنە واهە یە دە گوترێ کە (نە تە وە ی عێراق) بە دامە زرانی دە وڵە تی عێراق پێک هات. ئە وە ڕاستە کە (نە تە وە ی عێراق) پێش شە ڕی جیهانی هە وە ل لە ئارادا نە بوو و دە وڵە تی بەریتانیا پێکیهێنا. بە ڵام لە ڕوانگە ی مارکسیسمە وە ، (نە تە وە ی عێراق) نە تە وە نییە و نە تە وە یێکی وا پێک نە هاتووە ، عێراق وڵاتێکی فرە نە تە وە ییە . دیارە دە وڵە تی بریتانیا کە عێراقی دامە زراند، بۆ یە کپێگرتنی عە ڕە ب و کورد و ئاشووری و تورکمە ن و گە لانی دی، ئە و فکرە ی باودە کرد کە گشتیان بە شێک لە (نە تە وە ی عێراق)ن، بە ڵام نە تە وە -دە وڵە تی عێراق لە سە ڕە تاوە وە ک دە وڵە تێکی عە ڕە بیی پێکهات و لە دژی گە لانی ناعە ڕە ب زە بروزە نگی وە ک کۆکوژی و ژێنۆسایدی دە کارهێنا.
لە گە ڵ ئە وە شدا پڕۆژە ی دە وڵە تی نە تە وە یی پێکهێنان و ڕاگرتنی یە کگرتوویی نە تە وە یە ، واهە یە ناسیۆنالیستان بۆ گە یشتن بە دە سە ڵاتی دە وڵە تیی ئاما دە ن کە نە تە وە لە ت و کوت بکە ن و خۆیان ببنە چینی دە سە ڵاتداری بە شێک لە نە تە وە . بۆ وێنە ، ئێستە (نیشتمانی عە ڕە بی)، کە لە عومانە وە هە تا مە ڕاکیش درێژە ی هە یە ، بە سە ڕ پتر لە بیست دە وڵە ت دا دابە ش بووە . دە سە ڵاتدارانی هە ڕکام لە و دە وڵە تانە ، لە گە ڵ ئە وە شدا بانگە شە ی یە کگرتوویی نە تە وە ی عە ڕە ب دە کە ن، زۆرتر خە ڕیکی داڕشتنی تایبە تێتی نە تە وە ی خۆیانن و ئامانجی سە ڕە کییان ئە وە یە کە لە باتی یە کگرتوویی (نە تە وە) و (نیشتمانی عە ڕە بی)، پارچە پارچە یی نە تە وە پتە وتر بکە ن و چینی دە سەڵاتداری نە تە وە -دە وڵە تی خۆیان بن. لە ساڵانی شە ڕی جیهانی هە وە ڵ (1914-1918)دا کە بریتانیا و فە ڕانسە ئیمپراتۆری عوسمانییان تێکشکاند و (نیشتمانی عەرە بی)یان داگیر کرد، هیچ ناسیۆنالیستێکی عەرە ب بە خە یاڵیدا نە دە هات کە ئە و نیشتمانە بە ڕینە وا لە ت و کوت بکرێ (تە نیا مە شریق و مە غریبیان لە بە ڕچاو بوو)، بە ڵام دوای شە ڕ گشتییان هاوکاریی فە ڕانسە و ئینگلیسیان کرد بۆ ئە وە ی نیشتمانە کە یان پچڕپچڕ بکرێ و خۆیان بە دە سەڵات بگە ن، ئە ویش لە سایەی سە ڕۆکایە تی ئینگلیس و فە ڕانسە دا.
لە کوردستانیشدا، پڕۆسە یێکی وا لە ئارادایە . ئێستە نزیکە ی بیست ساڵە (حکومە تی هە ڕێمی کوردستان) وە ک دە وڵە تێکی نیوە سە ڕبە خۆ دامە زراوە و تە واوی خەسڵە تە کانی دە وڵە تی تێدا بە دیدە کرێ. لێرە دا، دە زگایێکی دە وڵە تیی پێکهاتووە کە بە سە ڕ هە ڕێمێکی دیاریکراودا حکومە ت دە کا، سنووری هە یە ، ئیدارە ی مە دە نی وعە سکە ڕی هە یە ، و پەرلەمان و سە ڕۆکی حکومە ت و کابینە ی وە زیرانی خۆی هە یە . تە نانە ت لە باسی کێشە کانی زمانی کوردیدا (کێشە ی زمانی ستاندارد و ڕە سمی)، سنووری حکومە تیی خۆیان بە دە وری زمانی کوردی دا دە کێشن، بە و سنووردانانە زمانە کە پچڕپچڕدە کە ن، ئە و سنوورە ش بە ڕهە می دابە شبوونی کوردستان لە شە ڕی جیهانی هە وە ڵە . دە سەڵاتدارانی حکومە تی هە ڕێم و ڕۆشنبییرە کانیان ئە گە ڕ ئە وبە ڕی سنووریش ببینن و پێیان خۆش نە بێ زمانە کە پچڕپچڕبکەن، دە وڵە تیی بوونی دە سەڵات بە ڕە و پڕۆژە یێکی وایان دە با.
ب. لە تیۆری دیمۆکراسیدا، دە وڵە ت نوێنە ڕی نە تە وە یە ، بە ڵام لە ڕوانگە ی تیۆری مارکسیستییە وە ، دە وڵە تی نە تە وە یی ناتوانێ نوێنە ڕی تە واوی نە تە وە بێ و تە نیا بە ڕژەوە ندیی چینی دە سەڵاتدار واتە چینی سە ڕمایە دار ڕە چاودە کا. دوای بیست ساڵ حکومە تی هە ڕێم، بە لاچوونی دە سەڵاتی ڕێژیمی بە عس و تە واو بوونی زوڵمی نە تە وە یی لە بە شێکی زۆری کوردستانی باشوور، ئێستە ناکۆکی نێوان گە لی کورد و دە وڵە تی کورد تە قیوە تە وە . ناڕە زایی لە باری بە ڕێوەچوون (فە قیری و هە ژاری و برسێتی)، بێکاری، گە ندە ڵی، سانسۆرکردن، تە سک بوونی مە ودای ئازادییە مە دە نییە کان، زە بروزە نگ لە ژنان، زۆر کێشە ی دی ناکۆکی نێوان دە وڵە ت و نە تە وە توندوتیژتردە کا.
لە پرۆ سە ی بونیادی نە تە وە دا ڕۆ شنبیران ئە ڕکێکی هێجگار گە ورە یان دە کە وێتە سە ڕشان، بە تایبە تی لە و بوارە ی کە دە بێت هۆ شیاریە کی ئە وتۆ لە نێو ڕای گشتی و هاوڵاتیاندا بخوڵقێنن، کە ئە و هۆ شیارە متمانە ی ئە وە ی پێبکرێت لە سە ڕچاوە ی ڕاست و لە پێناوی بە ڕژە وە ندی ئایندە ی نە تە وە بونیاد نراوە ، پرسیاری ئێمە لێرە دا ئە وە یە ئایا چۆ ن ڕۆشنبیران دە توانن بە ئاراستە ی بونیادی هۆ شیارییە کی ڕە سە ن لە کۆ مە ڵگە کاربکەن؟
- ئە و پرسیارە چە ند پێش-فە ڕزی تێدایە کە هە ڕکامیان پرسیاری دی دێننە گۆڕێ . لە پێشدا دە بێ ئە وە بڵێم کە (رۆشنبیران) (لێرە دا مە بە ستم (ئینتێلیجێنسیا)یە ) توێژێکی کۆمە ڵیی یە کپارچە و یە کدە ست نین و لە باری سیاسی و ئیدیۆلۆژی و بۆچوون و تێگە یشتندا پارچە پارچە ن و لە بە ڕە ی دژبە یە کتردا ڕادە وە ستن. تە نانە ت لە کۆمە ڵی دە ڕە بەگییدا، کە ڕۆشنبیران، توێژێکی زۆر بچووک و تە سک بوون (کە زۆربە یان مە لا و فە قێ و شێخ و خان و ئاغا و تاجر و میرزاکانیان بوون و گشتییان پیاو بوون)، بۆچوونە کانیان وە ک یە ک نە بوون. بۆ وێنە ، ئە حمە دی خانی، بە پێچە وانە ی زۆربە ی ڕۆشنبیرانی زە مانی خۆی، داگیرکراویی و دابە شکراویی کوردستانی بە دە ستی (رۆم و عە جە م) کرد بە کێشە یێکی سیاسی (مە حرووم) و (مە حکووم) بوونی کورد) و ئە دە بی (مە م و زین وە ک دوو پارچە ی کوردستان، پە ڕە پێدانی نووسین بە کوردی، دانانی فە ڕهە نگی عەرە بی-کوردی)، ڕە خنە ی لە چینی دە سەڵاتداری کورد گرت (یە ک نە گرتنی خانە کان لە دژی داگیرکەران و کە م تە ڕخەمییان لە مە ڕ زمان و ئە دە بی کوردی)، ناکۆکی چینی دە سەڵاتداری کورد و (شاعیر و فە قیران)ی دە ڕبڕی، و نە بوونی کتێب و نووسین بە زمانی کوردی وە ک کۆسپێک بۆ ڕزگاری گە لی کورد دانا. کاتێک لە ئاخری سە دە ی نۆزدە دا، توێژێکی ڕۆشنبیری نوێباو سە ڕی هە ڵدە هێنا، ناکۆکی نێوانیان ئە وە ندە ی دی توندوتیژتر بوو. حاجی قادری کۆیی، لە گە ڵ ئە وە شدا لە ڕیزی ڕۆشنبیرانی سونە تیی (تە قلیدیی) دە ورە ی دە ڕە بە گیی دا وە ڕێ کە وتبوو، دوای چوونی بۆ ئە ستە مبووڵ وە ک دە نگی نوێباوی ناسیۆنالیسمی کوردی هاتە مە یدان و بە گژ ڕۆشنبیرانی سونە تیدا چوو.
ئێستە ، لە سە ڕە تاکانی سە دە ی بیست دا، گۆڕانێکی زۆر لە توێژی ڕۆشنبیری کورددا بە دیدە کرێ. گۆڕانی هە ڕە گرینگ لە چە ندێتیدایە : ژمارە ی ئە وانە ی حیرفە یان پیشە یان کاری فکرییە یە کجار زۆر بووە -- نووسە ڕ، مامۆستا، خوێندکار، پارێزەر، لێکۆڵە ڕە وە، هونە ڕمە ند، ڕۆژنامە نووس، ئە وانە ی لە ئامڕازی ڕاگە یاندنی گشتی و لە خەباتی سیاسیدان و زۆری دی. ڕۆشنبیران لە نێو ئە وانە پە یدا دە بن بە ڵام لە کۆمە ڵی چینایە تیدا هە ڕ ڕۆشنبیرێک بە لای چینێک دا دە ڕوا یان لایە نی چینێک دە گرێ. بۆ وێنە ڕۆشنبیری وە ک قانیع، وردی، جگە ڕخوێن، و گۆران لایە نی خەڵکی زە حمە تکێش وە ک کرێکار و جووتیاریان گرت و لە دژی چینی دە سەڵاتدار، بە تایبە ت دە ڕە بە گ، وە خۆکە وتن بە ڵام مە سعوود محە مە د لەسە ڕچینی دە ڕە بە گی دە کردە وە و دە ڕە بە گانی بە (براگە وە ڕە) ی دادە نا.
گۆڕانێکی گرینگ لە ئاخروئۆخری سە دە ی بیستە وە پە یدابوونی توێژی ڕۆشنبیری ژنە . گۆڕانێکی دی، دوای 1918، دابە شبوونی ئە و توێژەیە بە سە ڕچە ند وڵاتی جیاوازی وە ک تورکییە ، ئێران، عێراق، سوورییە و یە کێتی سۆڤێت (1921-1991) و پاشماوە کە ی، کە لە هە ڕ یە ک لە و وڵاتانە دا لە بارودۆخی تایبە تیدا بە سیاسە ت و ئیدیۆلۆژی و کەلتوور و زمانی جیاواز وە ڕێکە وت. توێژی ڕۆشنبیر لە تورکییە کە دە نگی بۆ ماوە یێکی زۆر کپ کرابوو لە ساڵانی 1960وە وە خۆکە وت و ئێستە هێزێکی گرینگە . هە ڕوە ها، لە ئاخری سە دە ی بیستە وە تا ئێستا، بە پە یدابوونی دیاسپۆرای (دوورە وڵاتیی) نوێ بە تایبە ت لە وڵاتە ڕۆژئاواییە کان، هە ڵاواردنی ئە و توێژە بە ڕینتر بووە و لە جەنگە ی لە ت و کوت بوونیدا بۆتە بە بە شێک لە ڕۆشنبیریی جیهانی.
تا ئێستە باسی چە ندێتی توێژی ڕۆشنبیرم کرد و پێم وایە ئاوا وە ڵامی پرسیارە کەم داوە تە وە : ئێمە ناتوانین چاوە ڕێی وە ی بین کە توێژێکی وا جۆراوجۆر تاقە ئە ڕکێکی بۆ گە ڵالە بکە ین. زۆربە ی ڕۆشنبیری کورد بە ڕبە ڕە کانی زوڵمی نە تە وە یی کردووە ، دژایە تیی نە تە وە دە سەڵاتدارە کانی وەک (تورک و عەرە ب و فارس) و دە وڵە تە کانیانی کردووە ، چاوی خۆی لە زوڵمی چینایە تی (چە وساندنە وە) و زوڵم لە ژنان و زوڵمی دی قووچاندوە . بە کورتی، ڕۆشنبیری ناسیۆنالیست دوژمنی دە ڕە کیی دە بینێ بە ڵام دوژمنی ناوە کیی وە بە ڕچاو ناخا. ئە و چوارچێوە تە نگە ڕێگە نادا کە ڕۆشنبیر بۆچوونی ڕە خنە گرانە ی هە بێ و گۆڕانی بنە ڕە تیی پێوە ندییە کۆمە ڵی و جینسێتییە کان بکاتە کێشە ی سە ڕە کیی. ئێستە کە ماوە ی بیست ساڵە لە کوردستانی باشوور)حکومە تی هە ڕێمی کوردستان) دە سەڵاتی هە یە ، ڕە خنە لە دە سەڵاتی سیاسیی کورد دە ستی پێکردووە بە ڵام ئە و ڕە خنە یە لە چوارچێوە ی بیری ناسیۆنالیستی نایە تە دە ڕێ. دیارە ڕۆشنبیری وە ک (گۆران) هە بوون کە هە م زوڵمی نە تە وە یی و هە م زوڵمی ناوخۆییان دیوە و وە دوای هاودە نگیی گە لانی دنیا بۆ داهێنانی داهاتوویێکی نوێ کە وتوون . زۆربە ی ئە و ڕۆشنبیرانە بە شێک لە ڕە وە ندی فکریی کۆمۆنیستی بوون کە بە شکستی پڕۆژەی سۆسیالیسم و گە ڕانە وە ی دە سمایە داری (لە 1956 لە یە کێتی سۆڤێت و 1976 لە چین) بە ڕە و بێدە نگی چوون. ئە وانە ش کە لە ڕە وتی کۆمۆنیستی دا ماونە وە ، بۆچوونی ڕە خنە گرانە یان سە بارە ت بە ڕابردووی کۆمۆنیسم (دە سکەوتە کان، شکستە کان، تاوانە کان، هە ڵە کان) نییە و ئامادە نین کە، مارکس وتە نی، بە (رە خنە گریی بێ بە زە ییانە (بە ڕە نگاری ڕابردوو و ئێستە ی بزووتنە وە ی کۆمۆنیستی بن.
کەوابوو، بە بۆچوونی من، ئە ڕکی ڕۆشنبیران ئە وە نییە کە بە (هۆشیارییە کی ڕە سە ن) پڕۆژە ی نە تە وە ڕۆنان بە ڕێوە بە ڕن. کێشە کە ، کێشە ی (رە سە نایە تی) نییە . ڕۆشنبیر دە بێ لە سنووری باری باو تێپە ڕێ و ئاسۆیێکی وا وە بە ڕچاوبخا کە ڕێگە بە زوڵم و چە وسانە وە و هە ژاریی و برسێتی نە دا. ئە وە ش شتێک نییە کە ڕۆشنبیری کورد بۆ خۆی کە شفی بکا. ئاسۆیێکی وا لە کۆنە وە لەبە ڕچاوی ڕۆشنبیران بووە (یۆتۆپیای جۆراوجۆر) و ئیمکانی وە دی هاتنە کە ی، لە ناوە ڕاستی سە دە ی نۆزدە وە ، لە تیۆری مارکسیستیدا دابین کراوە . لە دنیای ئە وڕۆدا، کە خێرا بە ڕە و کارە ساتی زۆر ناخۆش دە ڕوا، هیچ ڕۆشنبیرێک بە بێ سە ڕخوران لە تیۆرێ ناتوانێ بە دیلێک لە بە ڕامبە ڕ باری باو دابنێ، بە دیلێکی کە ئە و بارە نە فی بکا و بارێکی دی لە جێگە ی دابنێ. هێگڵ وتە نی، (ئازادی بریتییە لە نە فیی زە ڕوورە ت) (واتە نە فیکردنی ئە وە ی کە باری ئێستا پێکدێنێ). ئە گە ڕ ئە وە ڕاست بێ، دە کرێ بپرسم کە ڕۆشنبیری کورد، کە زۆربە یان ناسیۆنالیستن، کام زوروورە ت نە فی دە کە ن؟ ئە گە ڕ تێزهە بە ناوبانگە کە ی مارکسیش بگێڕمە وە (تێزی 11 سە بارە ت بە فۆیرباخ) کە دە ڵێ (فەیلە سوفە کان تا ئێستە دنیایان بە شێوە ی جۆراوجۆر لێکداوە تە وە ، [بە ڵام] نوکتە گۆڕینی دنیایە (، پرسیارێکی دی دە کە م: ڕۆشنبیری کورد چۆن ئە و دنیایە دە گۆڕێ؟ لە باتی ئە و زە ڕوورە تە چ دادە ڕێژێ؟
ئە گە ڕ بە و جۆ ڕە سە یری پرۆ سە ی بونیادنانی نە تە وە لە واقیعی کوردستان بکە ین و ئە م چە مکە لە هە ڕدوو چە مکی ناسیۆ نالیستی ڕۆ ژئاوا و قە ومیە تی عەرە بی جیابکەینە وە ، بە واتایە کی دیکە ئە گە ڕ بمانە وێت بونیادی بیرێکی نە تە وە یی سە ڕدە میانە بکە ین دوور لە دیاردە ی شۆ فێنزمی، ئایا چۆ ن دە توانین بناخە بۆ ئە و بیرە نە تە وە ییە دابڕێژین؟
- بیری نە تە وە یی، کوردایە تی یان ناسیۆنالیسمی کوردی، لە ئاخری سە دە ی نۆزدە دا بە تایبە تی لە بە ڕدە می حاجی قادری کۆیی دا، داڕێژرا . دیارە ئە و بیرە ، وە ک هە ڕ بیرێکی دی، گۆڕانی بە سە ڕداهاتووە و ئێستە چە ند ڕە وە ندی هە یە -- لە بیری هە ڕە ڕە گە زپە ڕستانە وە بگرە (ئاریایی) بوونی کورد و (هە ڵبژاردرانی کورد لە لایە ن (یە زدانە وە (وە ک پە یامنێر بۆ نە تە وە کانی دی) تا بیری کورد وە ک (نە تە وە ی مە دە نی). لە گە ڵ ئە وە شدا دووبە ڕێتی نە تە وە ی (مە دە نی) و (قە ومی) (ئێتنیک) زۆر کۆنە (دە گە ڕێتە وە سە دە ی 18)، ڕۆشنبیری کورد تازە ئە و باسە ی دۆزیوە تە وە . کاتێکی ئە و باسە هاتە گۆڕێ (پازدە ساڵ لە وە ی پێش)، شە ڕی ناوخۆیی لە کوردستانی باشوور زۆر کە سی نائومێد کردبوو و هێندێکیشی لە کوردایە تی بێزارکردبوو. لە جە نگە ی ئە و تاریکاییە دا، تیۆری (نە تە وە ی مە دە نی) وە فریای نائومێدان کە وت. ئە و تیۆرییە دە ڵێ ناسیۆنالیسم باش و خراپی هە یە : نە تە وە ی (مە دە نی) باشە و نە تە وە ی (قە ومی) خراپە. ئە گە ڕ لە کوردستان شە ڕی ناوخۆیی، (براکوژی)، یان (خۆکوژی) هە یە ، لەبە ڕ ئە وە یە کە ناسیۆنالیسمی کوردی لە ڕێگە ی ڕاستە قینە ، واتە (ناسیۆنالیسمی مە دە نی)، لای داوە یان هە ڕ نە کەوتۆتە سە ڕ ئە و ڕێیە . جا ئە ڕکی ڕۆشنبیران ئە وە یە کە ناسیۆنالیسم کوردی مە دە نی بکەن.
ئە گە ڕ مە بە ست لە (بیری نە تە وە یی سە ڕدە میانە (بیری (نە تە وە ی مە دە نییە (، پێویستە بڵێم ئە و بیرە کۆنە و سە ڕدە میی نییە . بیری نە تە وە ی مە دە نی لە دە وری ڕۆشنگە ڕییدا (ئاخری سە دە ی 17 هە تا ئاخری سە دە ی 18) داڕیژرا و لە ئاخری سە دە ی 18 دا لە شۆڕشی ئە مریکا (1776) و فە ڕانسە (1789) وە دیهات. لە سە ڕە تاوە تا دوای شە ڕی جیهانی هە وە ڵ، لە زۆربە ی ئە و نە تە وە مە دە نییانە دا (ئینگلیس، فە ڕانسە ، ئە مریکا، کانادا...)، ژنان کە نیوە ی کۆمە ڵ بوون مافی دە نگدانیان نە بوو. لە ئە مریکا، لە 1776 بە و لاوە بۆ ماوە ی یە ک سە دە کۆیلایە تی لە ئارادابوو و دوایە ش کە کۆیلایە تی قە دە غە کرا، پیاوی هە ژار و ئە وانە ی کە سپی نە بوون لە مافی دە نگدانیان بێبە ش بوون، لە کانادا نە تە وە بوومییە کان تا ساڵانی 1960 مافی دە نگدانیان نە بوو. ئە و مافانە ش تە نیا بە خەباتێکی بێوچان وە دە ست کە وتن. با لە پراتیکی نە تە وە ی مە دە نی ڕابگە ڕێینە وە سە ڕ تیۆرییە کەی و ددان بە وە دا بنێین کە (نە تە وە لە تە واوی ئە و کەسانە پێک دێ کە لە بە ڕامبە ڕ قانوون دا یە کسانن بە بێ لە بە ڕچاوگرتنی ڕە گە ز، دین، زمان، ڕە چە ڵە ک، جینسێتی، و تاد.) لەگە ڵ ئە وە شدا، ئە و بە ڕابە ڕییە باشترە لە جیاوازی دانان لەسە ڕ بنچینە ی ڕە گە ز و دین و زمان و جێنسێتی و تاد، دیسان ئە وە بە ڕابە ڕی لە بواری قانوون دایە و لە دە ڕە وە ی قانووندا نابە ڕابە ڕی لە ئارادایە . بە کورتی، بە ڕابە ڕیی قانوونی ناتوانێ نابە ڕابە ڕی لابە ڕێ و بگرە درێژەی پێدە دا. قانوون تە نیا یە ک سە ڕچاوە ی نابە ڕابە ڕییە و سە ڕچاوە کانی دی لەنابە ڕابە ڕیی لە ژیانی ئابووری و کۆمە ڵایە تی دایە . لە ڕوانگە ی مێژووییە وە دە کرێ بڵێین کە نابە ڕابە ڕیی قانوونی خۆی بە ڕهە می نابە ڕابە ڕی لە ئە وپە ڕی قانوونە . تە نانە ت ئە گە ڕ قانوون چاک بکرێ بۆ ئە وە ی هاووڵاتییان تە واو بە ڕابە ڕ دابنێ (ئە وە ش لە نیو سە دە ی ڕابردوودا لە ئینگلیس و فە ڕانسە و کانادا و ئە مریکا و...کراوە )، دیسان ناتوانێ چارە سە ڕیی ئە و نابە ڕابە ڕییانە بکا کە لە دە ڕە وە ی قانوون هە ن . ئە وە ش شاردراوە نییە و زۆر لە ڕە خنە گران، مارکسیست و نامارکسیست، دانیان پێناوە . بە ڵام مارکس ئە وە ی لێ زیادکردووە کە مافی بە ڕابە ڕیی، مافی نابە ڕابە ڕییە لەبە ڕ ئە وە ی ئە وانە ی کە لە مافدا بە ڕابە ڕ دادە ندرێن، لە ژیانیان دا نابە ڕابە ڕن، و ئە گە ڕ، بۆ وێنە ، ئە وانە ی نابە ڕابە ڕن یە ک داهاتیان هە بێ (مووچە ی بە ڕابە ڕ بۆ کاری بە ڕابە ڕ)، ئە وە ی کە نیازی زۆرترە (بۆ وێنە ماڵباتێکی گە ورە تری هە یە ) بە ڕێچو ونی سە خڵە ت تر دە مێنێ. بۆ ئە وە ی ئە و نابە ڕابە ڕییە چارە سە ڕ بکرێ، داهات دە بێ بە گوێرە ی نیاز بێ نە ک بە پێوانە ی بە ڕابە ڕیی. لە ناکۆکی کۆمە ڵایە تیش دا هە ڕوایە . بۆ وێنە ، لە کۆمە ڵێکی فرە زمانیی، فرە لەهجەیی، یان فرە ئایینی دا، ئە گە ڕ ئە و زمان و لەهجە و ئایینانە بە ڕابە ڕ نە بن و یە کیان فرە تر، یان گە ورە تر، یان بە دە سەڵاتتر بێ، تە نانە ت ئە گە ڕ قانوون گشتیان بە ڕابە ڕ دابنێ نابە ڕابە ڕیە کانیان دووپات دە بێتە وە . مە بە ستم لە و باسە ئە وە یە کە بڵێم نە تە وە ی مە دە نی ڕە خنە یەکی زۆری لێکراوە و ئە گە ڕ پڕۆژەی ئێستە ی ڕۆشنبیرانی کورد ئە وە بێ کە نە تە وە ی مە دە نی دابمە زرێنن، بە بڕوای من، چاویان لە ڕابردوو دە بێ نە ک لە داهاتوو؛ ئە وە ندە ی من دیتوومە ، بیری نە تە وە ی مە دە نییان وە ڕگرتووە و هیچ ئاگایان لە دە ڕیایەک ڕە خنە ، کە لە ڕوانگە ی جۆراوجۆرە وە کراوە ، نییە .
پە ڕوە ڕدە و فێرکردن و زمان، بە شە گرنگە کانی بونیادی نە تە وە پێکدێنن، ئێمە وە کو کورد هە م لە پە ڕوە ڕدە و فێرکردن کە موکورتیە کی هێجگار زۆ ڕمان هە یە هە م لە زمانیش، بە تایبە تی کە تا ئێستا نە مانتوانیوە زمانێکی یە کگرتوو بونیاد بنێن، ئایا چۆ ن دە توانین لە م دوو بوارە دا هە وڵە کانمان چڕبکە ینە وە ؟
کێشە کانی پە ڕوە ڕدە یە کجار زۆرن و باسە کە شی زۆر ئاڵۆزە و وە ڵامدانە وە ی پێویستی بە مە ودا و دە ڕفە تێکی زۆر هە یە . ئە وە ندە ی من ئاگام لێبێ، ڕێبازی پە ڕوە ڕدە یی و شێوە ی فێرکردن و بە ڕنامە ی خوێندن و نە ڕیتی پە ڕوە ڕدە ی ڕیژێمی پێشوو هێشتا هە ڵنە وە شاوە تە وە بگرە بنچینە ی فکری پە ڕوە ڕدە یی ئێستایە . دیارە ئەوەش دە زانم کە وە زارە تی پە ڕوە ڕدە هە یە ، ناوەڕۆکی کتێبە کان گۆڕدراون و زۆربە یان بە کوردین، مامۆستایان کوردن، زانکۆی ئینگلیسی-زمان هە یە و تە نانە ت ئاشۆریە کانیش کتێبی دە ڕسی بە زمانی خۆیان هە یە . کە دە ڵێم ڕێبازی پە ڕوە ڕدە نە گۆڕدراوە مە بە ستم ئە وە یە کە ئامانجی پە ڕوە ڕدە ئە وە نییە کە ئە وانە ی خوێندن تە واودە کە ن ئامادە بکرێن بۆ کارکردن لە کۆمە ڵێکی نوێ دا، بە ژیانێکی ئابووریی و کۆمە ڵیی نوێ کە لە سە ڕ بنچینە ی عەدا ڵە ت و ژیانێکی بە حورمە ت و بە ئازادی و خۆشی دامە زرابێ. لە پە ڕوە ڕدە دا، وە ک بوارە کانی دی، ئە و دە مودە زگایە ی کە بە عس لە 1991دا بە جێی هێشت، بە میرات وە ڕگیراوە و بەکوردی کراوە . ڕێبازی پە ڕوە ڕدە یی، واتە فە لسە فە و سیاسە تی پە ڕوە ڕدە، لە حکومە تی هە ڕێم دا چییە ؟ لە ڕیژێمی بە عسدا پە ڕوە ڕدە دە بوو لە خزمە ت بە ڕهە مهێنان و بە ڕهە مهێنانە وە ی نە تە وە ی (عەرە بی) عێراق بێ. لەحکومە تی هە ڕێم دا ئامانجی پە ڕوە ڕدە چییە ؟
کێشە کانی زمانیش زۆرن بە ڵام لە دوو ساڵی ڕابردوودا، کێشە ی جیاوازیی لەهجە یی دیسان سە ڕی هە ڵێناوە تە وە . دوای 1991، کە دە سەڵاتی بە عس لە سە ڕ بە شێک لە کوردستانی باشووردا لاچوو، خە ڵکی بادینان دە نگی خۆیان دە ڕبڕی و گوتیان کە دە یانە وێ لەهجە ی کورمانجی لە نووسین و گوتن دا دە کاربێنن. ئە وە داخوازیێکی عادلانە یە و دە بێ ئە و مافە یان بدرێتێ. بە ڵام ئاگاتان لێیە کە چۆن هێندێک لە سۆرانیخوازەکان بە ڕبە ڕە کانی ئە و مافە دە کەن. لێرە دا، ئە وە بە دی دە کرێ کە دە ڵێم بنچینە یان چوارچێوە ی فکریی ڕۆشنبیران، بە لاچوونی بە عس، نە گۆڕدراوە . ئە و کوردستانە ی ئە و سۆرانیخوازانە دە یانە وێ، کوردستانێکی دیمۆکراتی نییە .
لە بۆچوونی سیاسیدا، ئامانجیان بونیادنانی نە تە وە یێکی یە کدە نگ و یە کرە نگە ئە ویش بە دە نگ و ڕە نگێکی کە خۆیان پێیان خۆشە و بە زۆرە ملی و زەبرو زەنگ و بێمافیی ولەسە ڕ بنچینە ی نیزامێکی بە ڕزیی و نزمیی.[1]