دەستی لە گۆزەدا بەجێماوە
بێگومان لە پشتی هەر پەند و ئیدیۆمێکەوە زۆرجار کورتە چیرۆکێک هەیە، بۆ ئەم پەندەش (دەستی لە گۆزەدا بەجێماوە)، ئەم کورتە چیرۆکە هەیە، دەگێڕنەوە لە سەردەمی کۆندا، پیاوێک لە دێیەکدا، دەست بە گۆزەیەکدا دەکات، بۆئەوەی مێوژ دەربهێنێت، هەرکە چنگی لە مێوژەکە دادەگرێت، لە کاتی دەرهێنانیدا، دەستی لە ملی گۆزەدا گیر دەکات و هەرچەندە هەوڵ دەدات، دەستی بۆ دەرنایەت، وادیارە کابرا، هۆشی بەوەشدا ناشکێت، مێوژەکە ڕۆبکات و دەستی بە بەتاڵی بهێنێتە دەرەوە، بۆیە خەڵکی دێ، بە دەستی بە گۆزەوە دەیبەنە مزگەوت، بۆ ئەوەی ڕا و تەگبیرێکی بۆ بکەن و ڕزگاری بکەن. کوێخای دێیەکە دەڵێت: براینە هیچ چارەیێکی نییە، مەگەر دەستی ببڕینەوە!
بۆیە دەنێرن، چەقۆی تیژ بهێنن، بۆ ئەوەی دەستی پیاوەکە ببڕنەوە، کابرای دەست لە گۆزە لە ترسان هەڵدەستێ و بە گۆزەوە بۆی دەردەچێت، لە پلیکانەنی مزگەوت دەکەوێتە خوارەوە و بەسەر دادێت و غلۆر دەبێتەوە، لەکاتی بەربونەوەکەدا گۆزەکە دەشکێت و ملەکەی وەک کەلەبچە لە دەستی کابرادا دەمێنێتەوە و لە دەستبڕان ڕز گاری دەبێت.
ئینجا ئەم پەندە بۆ بارودۆخێک بەکاردێت، کە کەمێک قورس بێت، بەڵام چارەسەریشی هەبێت، دەگوترێت: کارەکە ئاسانە جێبەجێ دەکرێت، خۆ دەست نییە لە گۆزەی عاسێ بووبێت.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,002 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !