بۆ #گۆران#
---------
به ئاواتم؛ چەپکەی شێعرێ، هەڵ بەستم
بۆ گۆرانی شاعیری جوان پەرەستم
تێ دەکۆشم به هێزی بیر و هەستم
وشەیێ نیه که دەربڕێ مەبەستم
پێنووسەکەم! ئەی قەڵەمی سەربەستم!
دەخیلی تۆم؛ بۆ جارێ بگره دەستم
هەرچەن دەکەم ئەو خەیاڵەی پێی مەستم
بۆم ناخرێته ناو چوارچێوەی هەڵبەستم
-------
تاقه دێڕی ئاخر هینی مامۆستا گۆرانه
#شەریف حسێن پەناهی#
#ملوانکەی شین# [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,408 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !