فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە پێی بەڵگەنامەیەکی فەرمی 42 ژن و 104 منداڵی لە بنەماڵەی چەتەکانی داعش ڕادەستی تاجیکستان دەکاتەوە.
شاندێکی دەوڵەتی تاجیکستان بە نوێنەرایەتی زەبیدوڵڵا زابیدۆڤ باڵیۆزی ئەو وڵاتە، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای کرد، شاندەکە لە لایەن فەنار کەعیت جێگری سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی و خالید ئیبراهیم ئەندامی دەستەی کارگێڕیی بەشەکە پێشوازییان لێکرا.
دوای گفتوگۆکان بەڵگەنامەی فەرمی بۆ ڕادەستکردنەوەی 42 ژن و 104 منداڵی چەتەکانی داعش، کە خاوەنی ڕەگەزنامەی تاجیکن و نیشتەجێن لە کەمپەکانی ڕۆژ و هۆڵ، لە نێوان هەردوولا واژۆ کرا.
دوای واژۆکردنی بەڵگەنامەکە، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرا، لە سەرەتاوە جێگری سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سوپاسی هەوڵەکانی تاجیکستانی کرد بۆ پەیوەندیکردن بە ئیدارەی خۆبەڕێوبەرییەوە و لێکتێگەیشتن لەسەر ڕادەستکردنی ژن و منداڵی داعش.
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، فەنار کەعیت لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە میانی کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا بە گشتی و مەترسییەکانی بەردەم باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تاوتوێ کراون.
لە بەرامبەردا، باڵیۆزی تاجیکستان دووپاتیکردەوە؛ بەردەوام دەبن لە کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی ژنان و منداڵانی داعش کە هەڵگری ڕەگەزنامەی وڵاتەکەیانن و لە کۆتاییشدا باڵیۆزی تاجیکستان سوپاسی ئیدارەی خۆبەڕێوبەریی کرد بۆ هاوکاریکردنیان لە دۆسیەی گەڕاندنەوەی بنەماڵەی چەتەکانی داعش، وتیشی: لە ماوەیەکی دیاریکراودا ڕێوشوێنەکان بۆ گەڕاندنەوە و جێبەجێکردنی ئەم بەڵگەنامەیە دەگرینەبەر.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,259 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !