نێرەکەر بازاڕییه
نێرەکەر، ئەگەر ئارەزووی لەشتێک بێت ئەوا خڕناز و زەڕینی بۆ دەکات، زەڕین دەنگێکی بەرزە و پەیامێکە دەیگەیەنێت زیاتر له کاتی هەوڵدان بۆ پەڕین و دووری لە ماکەر و خۆ دەرهێنان و خڕنازی بۆ ماکەری دڵخوازی، ئینجا کاتێک گەیشتە ئه و حاڵ گرتنە هیچ خاوەن کەرێک ناتوانێت بەرزەفتی بکات و نێرەکەری خۆی ئەنجام دەدات، حاڵەتی نێرەکەر بۆ گەیشتن بە دڵخوازی خۆی لێرەدا بووە بە ئیدیۆم و بۆ حاڵەتی کەس بەکەس نەبوو و نەبوونی سەروەرێتی یاسا و هەرکەسە و بە گوێرەی بۆ ڕۆیشتن و دەسەڵاتی خۆی کارێک بکات دەوترێت: نێرەکەر بازاڕییە، شاری #هەولێر# و دەوروبەری ئه و ئیدیۆمەی زۆر بەکاردەهێنن[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 567 gånger