ئەمڕۆ شەممە 6ی ئابی 2022 تیمێکی میدیایی وێستگەنیوز کە پێکهاتبوون لە ڕۆژنامەوانان (#سیروان غەریب#، سەرۆکی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز، زانیار مەریوان وێنەگر، هێڤار هیوا دارێژەری هەواڵ، ئەرکان جەبار ڕۆژنامەوان) لە کاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی شاری#سلێمانی# لە نزیک بەردەرکی سەرا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
سەرۆکی دەزگای میدیایی وێستگەنیوز لە کاتێکدا هاوکار و هەماهەنگی تیمە ڕۆژنامەوانییەکەی وێستگەنیوز بووە لەنێو دەستگیرکراوەکانی دەزگاکەمان دایە، وێستگەنیوز لەڕێگەی ئەم ڕاگەیەندراوەوە پاراستنی گیانی تیمەکەی دەخاتە ئەستۆی دەزگا ئەمنییەکان و داوای دەستبەجێ ئازادکردنیان دەکات، چونکە ئەو تیمە تەنیا بۆ ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی بێ لایەنی و پیشەیی لەو جێگەیەدا بوون کە تێیدا دەستگیرکراون، دەستگیرکردنیاشیان دژ بە یاسا بەرکارەکان و پێچەوانەی ئازادی کاری ڕۆژنامەوانییە. [1]
دەزگای میدیایی وێستگەنیوز
06-08-2022
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 880 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !