مناڵ بوون و شەوارە
جاران که له ناوچە ی دزەییان منداڵێک دەبوو خزم و کەس منداڵەکه نۆبەتداریيان بۆ دادەناوە، به دیار منداڵەکەوە دادەنیشتن تا له شەوە و دایکی ئاڵ بیپارێزن و ئەم کارەشيان حەوت شە وی دەخاياند، خەنجەر و قورئانیان لەلای سەری منداڵەکە دادەنا و دەرزییەکيان له قۆنداخەی مەڵۆتکەکەی هەڵدەچنی، چەند خزم و کەس له گەنج و پیاوی پير تا بەيانی به درێژایی شەو نە دەنووستن و ئەو کاتەشيان به چيڕۆکی خۆش و لاوک و حەيران گووتن و به گێڕانەوەی داستان و هێنانەوەی قسەی نەستەق و پەندی پێشینان و مەتەڵ بەسەر دەبرد و به دەم ئەو چيڕۆک و داستان و لاوک و حەيران و پەندانەشەوە گوێز و بادەم و مێوێیان دەخوارد و له دواییشدا ساماوەر جۆش دەدرا و چاخواردنەوە دەستی پی دەکرد، ئێمه منداڵ بووين که گۈێمان لەو دەنگە خۆشانە و لەو چیڕۆکە پڕ مانايانە دەبوو، تام و چێژێکی زۆرمان لی وەردەگرت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 365 gånger