بە گوێرەی نوێترین ڕیزبەندیی زانکۆکان، #زانکۆی سۆران# لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی سێیەمدایە. ڕیزبەندییەکە مانگی ئابی ئەمساڵ و لەلایەن دامەزراوەی وێبۆمەتریسکەوە ڕاگەیندراوە. هاوکات، زانکۆی سۆران لە نێوان 122 زانکۆی عێراقیدا پلەی هەژدەیەمینی هەیە.
لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، دامەزراوەی وێبۆمەتریکس بۆ ڕانکینگی زانکۆکان، ڕیزبەندیی زانکۆکانی ڕاگەیاند. ئەم ڕیزبەندییە پشت ئەستوورە بە نوێتریی ئەو داتا و زانیارییانەی کە دامەزراوەکە تا مانگی تەموزی ئەمساڵ سەبارەت بە زانکۆکان کۆی کردووەتەوە. بە گوێرەی ڕیزبەندییەکە، زانکۆی سۆران پارێزگاریی لە پێگەی خۆی کردووە و هەر لە پێشەنگیدا ماوەتەوە؛ بە جۆرێک کە لە سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان لە پلەی سێیەمدایە. تەنیا دوو زانکۆ، کە لە بەر دێرینی و فراوانییان بە زانکۆکانی باوک و دایک ناسراون، بە ڕێژەیەکی کاریگەریی کەم، لە پێش زانکۆی سۆرانەوەن. لە سەر ئاستی هەموو عێراقیش ڕیزبەندییەکە 122 زانکۆی لە خۆ گرتووە، زانکۆی بەغدا یەکەم و زانکۆی سۆرانیش هەژدەیەمە.
وێبۆمەتریکس دامەزراوەیەکی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتییە کە ڕیزبەندیی بۆ زانکۆکانی جیهان دەکات و لە سەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی پلەبەندییان دەکات. زانکۆی سۆران لە ماوەی تەمەنی کەمیدا توانیویەتی پێگەیەکی بەرز و دیار لە ناو ڕیزبەندییە جیهاندییەکانی زانکۆکاندا داگیر بکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,089 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !