ئەمڕۆ 3شەممە، بەڕێز سەرۆکی شارەوانی سلێمانی; بە بەشداریی بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی و لێپرسراوی بەشە پەیوەندیدارەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی.. بەردی بناغەی دوو یەکتربڕی لە باخی بەختیاری دانا; کە پێکهاتووە لە دروستکردنی دوو ”ئەندەرپاس” لەژێر شەقامی سەرەکیی ”#سلێمانی#-تاسلوجە”، کە یەکەمیان لە ئاستی شەقامی چەق چەق، دووەمیان لە ئاستی شەقامی ڕۆشتوو، بۆ خانوەکانی مامۆستایانی زانکۆ... ئەم یەکتربڕە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەی (U-turn) ی نزیک باخی بەختیاری و، سەربەستکردنی هاتوچۆی شەقامی ” سلێمانی- تاسلوجە” و بەیەک گەیاندنی شەقامی سلێمانی- تاسلوجە، بە ئاڕاستەی ڕۆشتن و سودمەندبوونی گەڕەکەکانی (ئاوبارە، ئاشەسپی، زانکۆ، نالی، شەهیدان، پێشەوا، کۆستەی چەم)، هەروەها چەند گەڕەکێکیتر. جگە لەمانە گەڕەکی قلیاسان و #زانکۆی سلێمانی#، بەو گەڕەکانەی باسکران... بەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوی هاتوچۆ و قەڕەباڵغی، لەسەر شەقامی سەرەکیی سلێمانی- تاسلوجە و بەرزکردنەوەی توانای شەقامەکە و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاریی شەقامەکە.
لەگەڵ ڕێزی #لەیلا عومەر#
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی. [1]
16-08-2022
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 823 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !