دانا بەدرکاندن، کەر بەنەقیزه
درکاندنی زانا و دانا و حەکیم جیاوازە وەک لە درکاندنی ئاسایی، درک: لێرەدا واتە: پەی پێ بردن و دۆزینەوە و بینینەوەی شتێکی نوێ کە زووتر دەوروبەر هەستیان پێ نەکردووە، خەڵکی دانا دەتوانێت ئه و درکەی پێ بکات، نەوەک وەکو: درکاندن، لە دەم دەرچوون و دەربڕینی شتێکی ناپێویست، کەر و گوێدرێژ بۆ نەفامی و کەودەنی مرۆڤ بەکاردەهێنرێت کە تەواو پێچەوانەی خەڵکی دانا دەگرێتەوە، نەقیزە: دارێکی نوک تیژ یان پارچە ئاسنێکی شێوە دلیوان و شوژن و..تاد، لە کاتی غەزرینی کەر و مل نەنان و خۆ گڵخاندنیدا خاوەنی بار و گوێدرێژەکە دەی[1]سرەوێنتە کەفەڵ و لاڕان و بن سکی به و شێوەیە ڕێ دەگرێ و مل بانادات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ بەراوردی زانا و نەزان و فامدار و بێ فام دەوترێت: دانا بەدرکاندن، کەر بەنەقیزه.
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 779 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !