بۆ کۆچی ناوادەی هونەرمەندی بواری نواندن و کۆميديا خوالێخۆشبوو گۆڤار ئەنوەر، سەرەخۆشيی قووڵم ئاراستەی خێزان و کەسوکاری بەڕێزيان و هونەرمەندانی هەولێر و کوردستان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەميانم.
هونەرمەندی خوالێخۆشبوو گۆڤار ئەنوەر بە نواندن و کارە کۆميدييەکانی، جێگەی خۆی لە دڵی جەماوەرێکی فراوانی کوردستاندا کردبووەوە و خۆشەويست و مايەی ڕێز بوو. لە خوای مەزن داواکارم گيانی بە بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی شاد بکات و دڵنەوايی و ئارامی بە هەمووان ببەخشێت.
يادی بە خێر.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/8/21
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 919 gånger