ناونیشانی پەڕتووک: دەستەبژێر و حەکایەتی کوردەواری لە سەردەمی مۆدێرنەدا
ناوی نووسەر: #ئیبراهیم حاجی زەڵمی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: پیرەمێرد
دەزگای پەخش: #وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان#
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
لە بەشی یەکەمی کتێبەکەدا چەمکی دەستەبژێر و ڕۆڵی لە دیاریکردنی کەسایەتییە ئایینی و نەتەوەیی و شاعیرەکان لە مێژووی نوێی باشووری کوردستانم ڕوون کردووەتەوە، هەروەک بەشی دووەمم تایبەت کردوە بە ڕۆڵی نەرێنیی ئایدۆلۆجیا لەسەر بیری نەتەوەیی و بەشی سێیەمیشی تایبەتە بە چۆنیەتی پێگەیاندن و پەروەردەبوونی تاکی کۆمەڵگەی کوردی.
بەشی چوارەمی کتێبەکەی باسی کولتوور و نەتەوە دەکات کە چۆن بتوانین کولتووری خۆمان لە هەژموونیی جیهانگیری بپارێزین و بیکەینە هۆکاری بەهێزکردن و گەشەکردنی کولتوورەکەمان بێ ئەوەی ڕەسەنایەتیی لەدەست بدات، هاوکات ژینگەی گونجاو و کاریگەری ئەو شەڕ و وێرانکارییانەی کە دوژمنانی کورد لەسەر خاکی کوردستان کردوویانە، چۆن بتوانین بنیاتی بنێینەوە. بەشەکانی پێنجەم، شەشەم و حەوتەمی کتێبەکە تەرخان کراون بە ڕۆڵی شارستانی لە بنیاتنانی دەوڵەت و بەرهەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری.[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 264 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !