ناونیشانی پەڕتووک: زیاتر لە نیو سەدە لە خەبات و تێکۆشان بۆ کوردستان
ناوی نووسەر: #مەلا محەمەد ئەمین گویزلێنگەیی#
ئەم پەرتووکە باس لە بیرەوەری و خەباتی نووسەری پەرتوکەکە دەکات، لە سەرەتای دەستپێکردنی خەباتی سیاسی و چەکداری خۆی لەنێو ڕێزەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان تاکوو ساڵی 2020، هەروەها لە پاڵ بیرەوەرییەکانی نووسەر، ئەم پەرتووکە زۆربەی هەرە زۆری ڕووداوە سیاسی و سەربازی و کۆمەڵایەتیەکانی ئەو قۆناغەشی لەخۆ گرتووە کە نووسەر تێیدا ژیاوە، کە لە دەستپێکی شۆڕشی ئەیلوولەوە دەست پێ دەکات تاکوو ڕاپەرینی بەهاری 1991 کە لەناو بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا ڕوویان داوە.
لەبەرئەوەی نووسەر خۆی لە زۆربەی ڕووداوەکانی ئەو قۆناغەی خەباتی سیاسی و چەکداریدا بەشداریی کارای هەبووە، بیرەوەرییەکانی وەک سەرچاوەیەکی ڕەسەن خۆی دەخزێنێتە نێو کتێبخانەی کوردی. دڵنیام دەبێتە یەکێک لە سەرچاوەکانی ساغکردنەوەی ئەو ڕووداوانەی بە درێژایی خەباتی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان ڕوویان داوە.[1]
Obs: PDF-fil för den här boken är inte tillgänglig , snälla hjälp Kurdipedia att få denna fil ! Skicka bok Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 219 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !