شوێن: #سلێمانی#
پوولی حکومەتی باشووری کوردستان بە سەرۆکایەتی (مەلیک مەحمودی حەفید)
حکومەتی باشووری کوردستان (کوردستانی جنوبی) بە ڕابەرایەتی مەلیک مەحمودی حەفید، بۆ ڕایی کردن و بەڕێکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، لەناو فەرمانگە حکومییەکانی ئەو سەردەمەدا، چەندین جۆر پوول درووستکراوە، مامۆستا ئەحمەد خواجە دەور و نەخشی لە داهێنانی پوولدا هەبووە، هەروەها شێخ لەتیفی دانسازیش نەخشی هەبووە لە بڕینی قەراغی پوولەکاندا. بەپێی جۆری مامەڵەی هاووڵاتییان پوولەکان نرخیان جیاواز بووە، سێ جۆریان نرخیان (یەک، پێنچ، هەشت) ئانەیی بووە، دوو جۆریان نرخیان گرانتربووە (یەک، سێ) ڕوپیەیی بووە، هەروەها ڕەنگی پوولەکان (سەوز، زەرد، مۆر و پەمەیی) بووە، ناوەڕاستی پوولەکان دوو خەنجەری تێکپەڕیویان تێدابووەم ئاماژەبووەم بووە بە جیابوونەوەی کورد.
سەرچاوە: فەرمانگەی تاپۆی سلێمانی، گەیاندن، گۆڤار، ژمارە یەکی 2006. بە کەمێک دەستکارییەوە وەرگیراوە لە پەیجی (مەلیک مەحمودی حەفید) . [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 858 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !