لە نزيکەوە و بە نيگەرانييەکی قووڵەوە لە پێشهاتە سياسی و ئەمنييەکانی ئەمڕۆی بەغدا و چەند شوێنێکی دیکەی وڵات دەڕوانين. داوا لە هەموو لايەک دەکەين ئەوپەڕی دان به خۆياندا بگرن و ڕێگە نەدەن دۆخەکە لەوە زياتر لە کۆنترۆڵ دەربچێت.
خۆپيشاندانی ئاشتيانە مافێکی دەستووريی پارێزراوە، بەڵام ئاڵۆزی و ڕاگرتنی دامەزراوەکانی دەوڵەت هيچ کێشەيەک چارەسەر ناکات و دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، بۆيە دەبێ شکۆی دامەزراوەکانی دەوڵەت پارێزراو بێت و ڕێگری لە ئەرک و کارەکانيان نەکرێت.
هەروەها لەسەر هێزە ئەمنييەکان پێويستە بەوپەڕی ئاگايی و وشيارييەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن و ڕێگە نەدرێت خۆپيشاندان و ڕووداوەکان ببنە هۆی تێکچوونی زياتری دۆخی ئەمنی و کەوتنەوەی قوربانی لەنێوان عێراقييەکاندا.
دۆخی وڵات ئەوپەڕی دانايی و گەڕانەوە بۆ لۆژێک و دەسپێکردنی گفتوگۆيەکی نيشتمانی و بەرپرسانە و هاريکاريی هەمووانی دەوێت بۆ ئەوەی عێراق له و دۆخە سەختە ڕزگاری ببێت و کار لە کار نەترازێت.
دووپاتی دەکەينەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەميشە هاريکار دەبێت بۆ چارەسەری و لێکگەيشتنی لايەنە عێراقييەکان، بۆيە دووبارە هەموو هێز و لايەنە پەيوەندارە عێراقييەکان بانگهێشت دەکەين بۆ ئەوەی بێن لە هەولێر کۆببنەوە و دەست بە گفتوگۆيەکی جددی بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە ئاڵۆزەی وڵات بکەن.[1]
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2022/8/29
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 885 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !