خوێ کردنە پێڵاو
ئەگەر کەسێک زۆر بچووبوایە ماڵێک، خاوەن ماڵ و کەس و کاری ئەو ماڵە جاڕس بوونایە لە هاتنی، ئەوا ڕۆژێک لەو ڕۆژانەی کە ئەو کەسە هاموشۆیان دەکات، کەسێکی خاوەن ماڵ چەنگی پڕ دەکات لە خوێ و هەرجارەی دەیخاتە ناو هەردوو تاکە پێڵاوی مێوانە نەویستراوەکە، بەمەش ئەو کەسە تێ دەگات، کە ئەو ماڵە لێی بێزاربوونە و حەزناکەن هاتوچۆیان بکات، ئەمەش دەرکردنێکی بە ئەدەبەوەیە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 119 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !