بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان ڕایگەیاند، ڕێکخراوێکی بیانی دەستی کردووە بە نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی ئەشکەوتی مێژوویی #جاسەنە#.
ڕێژین ڕەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: لەلایەن ڕێکخراوی(UPP) ی ئیتاڵی و بە هەماهەنگیی لیژنەیەکی سەرپەرشتیاری لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی دەست کراوە بە دروستکردنی قادرمە بە بەردی سروشتی و هێمای ڕێنیشاندان بۆ ئەشکەوتی مێژوویی جاسەنە لە سنووری قەزای دووکان''.
گوتیشی: لە پڕۆژەکەدا ڕەچاوی تێکنەدانی شوێنەواری سنووری ئەشکەوتەکە دەکرێت و سیما مێژووییەکەی وەک خۆی دەهێڵدرێتەوە''.
باسی لەوەش کرد: بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا ئەو پڕۆژەیە تەواو بکرێت کە بەهۆیەوە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی گەشتیاران دەکرێت و ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی ژمارەی سەردانیکاران و گەشتیاران بۆ ئەشکەوتەکە دەبێت''.
ئەشکەوتی جاسەنە بە دووریی 50 کیلۆمەتر دەکەوێتە ناوچەی #سوورداش#، لەسەر ڕێگای سلێمانی بۆ دووکان بە بناری چیایەکی گەورەوەیە و پاش هێرشی فڕۆکەی سوپای ئینگلیز لە ساڵی 1923، #شێخ مەحموودی حەفید# ئەشکەوتەکەی کرد بە پەناگە و چاپخانەی تێدا دامەزراند و یەکەم ڕۆژنامەی تێدا بڵاو کردەوە بە ناوی ''#بانگی حەق#'' لە 2ی ئازاری 1923.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]