دوو شیلەیە ڕەنگیان جیایە
نێو توێکڵێ ناسکایە
بەبێ بەربەست هان پێکەوە
ناشڕژێنە ناو یەکەوە
توێکڵەکانیان ڕەنگیان جیایە
قەبا ڕەشیان هەر ئەوهایە
ڕەنگیان سپی یان زەردی کاڵ
تیاشیانە هەیە خاڵ خاڵ
بچووک و گەورەیان هەیە
لە هاوشێوەی پەتاتەیە
لە خشۆکە و لە پەڕيندە
لە بێ پەڕ و گشت باڵندە
مێیەکان دەیکەن نەک نێڕ
جگە لە شەمشەمە کوێرە
زووربەی ئەو شتانەش دەخورێن
بە کوڵان یان لە ڕۆن دەکرێن
مەتەڵ خۆشە و زۆر ئاسانە
بیری لیبکەوە بیزانە
وەڵام (هێلکە) [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 411 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !