ئەگەر منداڵ دەمی کول (دەوی کول) ببوایه و لیکاوی زۆری لە دەوی بهاتایه، دايکەکە قاپێکی بە دەست دەگرت (حەفت-حەوت) ماڵان دەگەڕا، لە دەرگای هەر ماڵێکی دەدا، قاپەکەی ڕادەگرت، نابووايه هیچ قسەی بکات، ماڵەکە تێ دەگەیشتن، دەچوون کەمەک ئاردییان بۆ دەهێنا ئیتر تا (7) ماڵی دەکردە، دوایيی ئاردەکەی دەبردەوە ماڵی خۆیان، دەيکردە هەویر و ئينجا وەکو شفتەی لێ دەکرد و شفتە ئاردەکانی بەتەڕی بەدیواریدا دەدا، لێی دەگەڕا هەتا وشک دەبۆوە، لە دیوارەکەی بەردەبۆوە، گوایە دەمی (دەو) منداڵەکە لەگەڵ بەربونەوەی هەویرەکە لە دیوار چاک دەبۆوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 750 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !