ساروحان ولوچ، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) ڕایگەیاند، ئەگەر بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ڕێک نەکەوین، وەکوو هەدەپە لەگەڕی یەکەمدا بەربژێری خۆمان دەبێت.
ساروحان لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (رۆیتەرز)، پێی باشە هەدەپە و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەسەر بەربژێرێک ڕێک بکەون بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی، تا بتوانن کۆتایی بە 20 ساڵ حوکومڕانیی ئاکەپە بهێنن، بەڵام دەڵێت گەر ڕێک نەکەون، هەدەپە بەربژێری خۆی دەبێت و دەچێتە ناو هەڵبژاردنەوە.
ساروحان نایشارێتەوە کە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا لەبارەی هەدەپەوە گفتوگۆی چڕ دەکەن، بەهۆی ئەوەی هەدەپەش ڕۆڵی هەبێت لە دانانی بەربژێرێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بەڵام هەموو پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان یەکیان گرتووە بۆ ئەوەی کورسیی سەرۆکایەتی لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان وەربگرنەوە و زۆرینەی پەرلەمانیشیان لێ بستێننەوە.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 891 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !