سیکۆلاریزم و چەند سەرنجێک
#شەماڵ بارەوانی#
سیکۆلاریزم: ئەو چەمکەی زۆر شێوێندراوەو درۆی زۆری بەدەمەوە کراوە و ناحەقی زۆری لەبارەوە کراوەو زۆر بێ بەزەییانە و چەواشەکارانە، بە دێوەزمەو دڕندەو نابووت کراوە، بەتایبەتی لای فێندەمێنالیست و ئیسلامگەراکان، هاتوون جا یان، نەزانانە و بێ ئەوەی لەسیکۆلاریزم حاڵی بووبن، یان، چەواشەکارانە و، فێڵبازانە و بەمەبەست و ئەنقەست، ئەو کارە ناشارستانیەتە دەکەن، سیکۆلاریزمیان بە ئیلحاد و کۆمۆنیست بوون و دژایەتی کردنی ئایین و وەکو دڕندەیەک پێناسەکردووە! حەساسیەتیان لای خەڵکێکی مێگەڵ ئاسا، سەبارەت بەچەمکی سیکۆلاریزم دروست کردووە، هەرگیز، سیکۆلاریزم نە ئیلحاد و بێ باوەڕییەو نەکۆمۆنیست بوون و نەمانای دژایەتی کردنی ئایینیشە. نەخێر، ئەوە ڕاست نییە و سیکۆلاریزم دژایەتی ئایین ناکات، بە پێچەوانەوە ڕێز لەئایینەکان دەگرێت، سیکۆلاریزم دەڵێت:
ئەقیدەو ئایینت، مەزهەب و دیدە نیگات، ڕەنگ و ڕەگەزت، ئیتن و نەوەت، هەرچییەکە، ئەوە پرسێکی تایبەت بەخۆت و کێشەی خۆتە، تۆ لەدەوڵەتی سیکۆلاریزم دا، تەنها مرۆڤ بە و بەس، لێرە تەنها مرۆڤ بوون پیرۆز و پێوەره و هەر مرۆڤیش کابە و سەنتەره، سیکۆلاریزم پێت دەڵێت :تەنها دەمارگیر و ڕاسیزم و فاشیست و تیرۆرست و فێندەمێنتالیست مەبە، ئایین مەکە بە هەڕەشە بۆسەر ژیانی ئەوانیتر و ئازادی مرۆڤەکانی پێ لەقاڵب مەدە. بودا وتەنی تۆ ئازادی بەردیش بپەرستیت، وەلێ ئەو بەردە لەئازادی من، لەژیان و کەڕامەت و کەسایەتی من، لەحەز و هەڵبژارن و مافەکانی من مەگرە.
لەدەوڵەتە سیکۆلاریستەکان ئازادی ئایینی زۆر زیاترە، لەو دەوڵەتانەی ئیسلامی و مەزهەبی و سیوکراتین، بۆ ئەوەش بەراورد و سەیرێکی وڵاتانی سیکۆلاریستی خۆرئاواو، وڵاتانی تری ناخۆرئاوایی و خۆرهەڵاتی سیستەمی ئیسلامی و ئایینی و مەزهەبی لەنموونەی: سعودیە، ئەفگانستان و، ئێرانیش بکە، کەواتە هێندەی لەناو سیستەمێکی سیکۆلاریزم دا، ئایینەکان ڕێزیان لێ دەگیرێت و جیاوازییەکان قبوڵ دەکرێن و تاک کەسایەتی و، مرۆڤ ماف و ئازادیەکانی، شکۆ و خواستەکانی دەستەبەر و پارێزراوە، سەتا یەک، لەناو سیستەمێکی ئایینی و مەزهەبی، ئەوە بوونی نییە.
گەورەیی و زەروری بوونی سیکۆلاریزمیش بۆ دەوڵەت، لەمێژە بە واقیعی و پراکتیکی و ئەزموون بۆ هەموان، سەلمێندراوەو ڕۆشن بووەتەوە، سەیرکە، هەموان، تەنانەت ئەو ئیسلامگەراو فێندەمێنتالیستگەرایانەش، کاتێک لێیان دەقەومێت، یان، بەهۆی کێشەی ئابووری و هەژارییەوە، یان، بەهۆی کێشەی ئەخلاقی و ئەمنی و تێوەگڵان لەکاری تیرۆرستیەوە، یان بەهۆی نەبوونی ئازادیەوە، وەک خۆیان دەیڵێن، یان، بەهۆی ناکۆکی و جەنگی مەزهەبی و ئایینیەوە، ئەو جەنگ و ناکۆکیەی خۆیان لێی بەرپرسن و فتیلەی ئاگرەکەیان داگیرساندووە، ناچار دەبن و وڵاتە ڕۆژهەڵاتیەکان، وڵاتە مەزهەبی و دەوڵەتە مەزهەبی و سیستەمە سیوکراتیەکان جێ بێڵێن، لە ئەفگانستان، ناڕۆن بۆ سعودیا، لە سودان، ناڕۆن بۆ ئێران، لەژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، ناچنە ناو دەوڵەتی ئیسلامی و ژێر هەژموونی دەسەڵاتی داعش، بەڵکو ڕێگای وڵاتە سیکۆلاریستەکان دەگرنە بەرو، لەبەردەم سنووری قاپی دەوڵەتە سیکۆلاریستەکان دەوەستن و داوای ورگرتن و مافی مانەوەو وڵاتی نامە دەکەن، دوایش، کە دەوڵەتە سیکۆلاریستەکانی خۆرئاوا، لەخۆیان گرتن و باوەشی ناز و عەیش و نۆشی سیکۆلاریزمیان بۆکردنەوە و ژیانیان بۆ دابین کردن، غەرقی سۆشیاڵیان کردن، ئیدی ئەو نەزان و دەمارگیر و مەزهەبی و ئایدیۆلۆژیستانە، زۆر سپڵەو بێ ئەمەک دەردەچن، لەجیاتی ئەوەی سوپاسیان بکەن، کە ئەو بەهەشتەی لەئاسمان و خەیاڵیاندا بۆی دەگەڕان، لەواقیع سیکۆلاریزم پێی بەخەشین، دێن و دەکەونە لۆمەکردنی سیکۆلاریزم و قسە بە ئازادی مرۆڤ و مافەکانی ژن و ژینگە دۆستی و ئاژەڵ دۆستی و دار و بەرد دۆستی وڵاتانی سیکۆلاریست دەڵێن و زۆرجار پەنا دەبەنە بەرکاری توندو تیژی و هانی دەمارگیری ئایینی و دووبەرەکی مەزهەبی و ڕقی ئایدیۆیۆلۆژی و داخرانی کولتووری و کاری تێکدەرانە دەدەن و هەوڵی ناشرینکردن و نابووتکردنی ئەو کلتووە جوانەی پێکەوەژیانی وڵاتانی سیکۆلاریزم دەدەن و دژی پلورالیەت و فرەیی و دەوەستنەوەو لەناو جەرگەی دەوڵەتە سیکۆلایستەکان، خۆیان لەوان جیادەکەنەوەو هەوڵی دروست کردنی دەوڵەت لەناو دەوڵەت دەدەن![1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,310 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !