ئەمڕۆ بەڕێز و شکۆوە يادی شەست و يەک ساڵەی هەڵگيرسانی شۆڕشی مەزنی ئەيلوول و ڕێبەری شۆڕش بارزانيی نەمر و هاوەڵانی و هەموو ئه و قارەمانانە دەکەينەوە کە لەپێناو ئازاديی گەل و وڵاتەکەياندا گيانيان بەخشی، سڵاو بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهيدان و هەموو ئه و پێشمەرگە و خەباتگێڕانە دەنێرين کە لە ڕۆژانی سەخت و دژواری شۆڕشدا دڵسۆزانە و خۆنەويستانە ڕەنجيان کێشا و خزمەتيان کرد.
شۆڕشی ئەيلوول، گێڕانەوەی ناسنامەی نەتەوەيی و نيشتمانيی گەلی کوردستان بوو. شۆڕشی هەموو چين و توێژ و پێکهاتەکان بوو کە لەژێر ڕابەرايەتی و سەرکردايەتييەکی يەکگرتوودا هەمووانی کۆکردەوە. لە يەکێک لە سەختترين قۆناغەکانی مێژووی گەلی کوردستان و ناوچەکەدا، بە ئيرادە و بڕوايەکی پۆڵايينەوە ڕووبەڕووی دوژمن بووەوە. دەوڵەتی عێراقی ناچار کرد دان بە مافەکانی گەلی کوردستاندا بنێت و ببێتە بنا غەيەک بۆ هەموو دەستکەوتەکانی دواتری. نموونەیەکی جوانتری شۆرش ئەوەبوو کە لە سەرکەوتندا لەخۆبايی نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنی کردە دەرفەتێکی زیاتری لێبوردەیی و خەباتی هاوبەش و یەکخستنەوەی زیاتری ناو ماڵی کوردستانيیان.
شۆڕشی ئەيلوول بۆ دۆست و نەياران و بۆ هەموو جيهانی سەلماند کە هيچ هێز و توانايەکی سەربازی ناتوانێت ئيرادەی گەلی کوردستان بۆ ژيان و ئازادی بشکێنێت. نهێنی و هێزی سەرکەوتنی شۆڕش، تەبايی و يەکڕيزيی هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان بوو، بۆيە لەم يادەدا جەخت لە يەکڕيزی و تەبايی و کاری پێکەوەيی لەنێوان هەموو پێکهاتە و هێزە سياسييەکانی کوردستاندا دەکەينەوە. ئەوە تاقە ڕێگەی پاراستنی ماف و دەستکەوتە دەستوورييەکانی هەرێمی کوردستان و چەسپاندنی سيستەمی فيدراڵی و داهاتوويەکی باشترە.
شکۆدار بێت يادی شۆڕشی مەزنی ئەيلوول و دروود و سڵاو بۆ گيانی پاکی شەهيدان. [1]
#نێچيرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#11-09-2022#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,204 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !