ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای #سلێمانی# لە فراکسیۆنی گۆڕان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر پارێزگاری سلێمانی هەڵنەستێت بە جێبەجێنەکردنی بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگا لە بارەی ڕەتکردنەوەی دانانی کامێرای چاودێری تیژڕەوی، ئەوا هەڵدەستیتن بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بانگهیشتکردنی و لێپرسینەوە لەگەڵیدا، چونکە بەگوێرەی بڕگەی (3) لە مادەی 19 ی ئەنجومەنی پارێزگا، دەبێت بڕیارەکانی ئەنجومەن لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە جێبەجێبکرێن.
کەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی #بزوتنەوەی گۆڕان# بە بواری ڕاگەیاند: بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە ڕەتکردنەوەی دانانی کامێراکانی هاتووچۆ، بڕیارێکە دەبێت پارێزگاری سلێمانی پێوەی پابەند بێت و جێبەجێی بکات، ئەگەر لە حاڵەتێکدا ئەو بڕیارەی ئێمە جێبەجێنەکرا ئەوا دەستدەکەین بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ بانگهێشتکردنی پارێزگاری سلێمانی بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەن و لێپرسینەوە لەگەڵیدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکمان بۆ نەهاتووە باس لەوەبکات بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی جێبەجێناکرێت، چونکە بەگوێرەی بڕگەی (3) لە مادەی 19 ی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، دەبێت بڕیارەکانی ئەنجومەنی پارێزگا لەلایەن پارێزگاری سلێمانییەوە جێبەجێبکرێن. تائێستاش پێمان نەوتراوە بڕیارەکە جێبەجێناکرێت.
وتەکانی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای #هەولێر# ئاماژەی بەوەکردووە کە لە دەستەڵاتی ئەنجومەنەکاندا نییە دژی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان بڕیاربدەن، بەڵکوو تەنها بۆمان هەیە پێشنیار بکەین و گلەیی خۆمان بگەیەنین، بۆیە پێویستە کامێرای چاودێری خێرایی پۆینت توو پۆینت لە هەموو هەرێمی کوردستان دابندرێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,277 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !