ناو: محەمەد
ناوی باوک: ئەحمەد
نازناو: هەوایی
ناوی تەواوی (مەلا محە مەد کوڕی مەلا ئەحمەدی مەنتکە). لە ساڵی 1864 لە گوندی #دووشیوان#ی سەر به ناحيەی #قوشتەپە# لەدایک بووه، لە منداڵييەوە چۆتە بەرخوێندن له مزگەوتەکان له #کۆیه# و #شەقڵاوە# دوایی لەسەر دەستی مەلا فەندی ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووه، یەکەمجاریش لە گوندی (#ترپەسپيان#)ی دەشتی #هەولێر# بۆته مەلا، دوایی چۆته گوندی #گردمەلا# لە دوا تەمەنی چۆتە #مەخموور#، له ساڵی1922 کۆچی دوایی کردووە، ، ئەوەش پارچەیەک لەهۆنراوەکەی:
گوتم ڕووت سورمەی ساغە...گوتی وسکت به ياساغە
گوتەم سینەت، گوتی باغ... گوتم مە مکت، گوتی لیمۆ
گوتم ڕووت نووره یا نازە... گوتی فانۆسی جەببارە
گوتم دڵ بۆت برینداره... گوتی بەس بێ قسەی بەدرۆ [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 305 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !