سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکشەممە 18-09-2022، #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا، بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئێلێزابێسی دووەم، دەگاتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا.
لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرکردە و ڕێبەرانی وڵاتانی جیهان، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنی کۆچکردووی شانشینی یەکگرتوودا دەکات و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕێورەسمەکەدا ئامادەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی ئەو بۆنە فەرمییە دەبێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,076 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !