ئەوە خاس و خۆشەویستی خۆتە وای لێدەکەی، قوڕبەسەر ئێمە و مانان.
پێشوان لەم بارەیە دەڵێن: جارێک کابرایەکی خێڵەکی لە نیوەشەودا، سەیر دەکات مانگ گیراوە، هەر دوو دەستی خۆی بۆ ئاسمان بەرز دەکاتەوە و دەڵی: ئەی خوایە بەقوربانی بەشت بم، مانگ خاس و خۆشەویستی خۆتە، گرتووتە و بە دەستەوە سوورهەڵگەڕاوە، ئەی ئێمەومانان بەو گوناهبارییە بگری، دەبێت چیمان لێبکەی.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 442 gånger