دوا بە دوای گیانلەدەستدانی #ژینا ئەمینی#، کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووەتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگرتن و ناڕەزایی دەربڕینەکانی ڕۆژی دووشەممە 19ی ئەیلوولی 2022 “بەلایەنی کەمەوە سێ هاووڵاتیی کورد کوژراون و 221 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون کە لەو ژمارەیە 43 کەسیان ئافرەت و 24 کەسی دیکەشیان مێردمنداڵ بوون و، زیاتر لە 250 هاووڵاتیی کوردیش بە شێوەی توندوتیژانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراون.”
ڕاپۆرتەکە ئەوەش دەخاتە ڕوو: ڕۆژی دووشەممە لە 24 شاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵک بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی مانیان گرت و لە 13 شاریش خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە چوو.
لە لایەکی دیکەوە میدیا ئۆپۆزیسیۆنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرایان کرد، سەرەڕای بەردەوامیی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی ئەو وڵاتە، بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانەوە، تا ئێستا 5 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژراون و دەیانی دیکەش بریندار بوون. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 2,103 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !