ناو: مێرخاس
نازناو: دۆسکی
شوێنی لەدایکبوون: #زاخۆ#
جۆری یاری: تۆپی پێ
شوێنی لە یاریکردن: بەرگریکار
$ژیاننامە$
یاریزانێکی کوردی خەڵکی زاخۆیە، لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە دایکبووە، لە باڵی چەپی بەرگری یاریی دەکات، لە تەمەنی 10 ساڵییەوە یاریی دەکات، لە یانەکانی جێرمانیا ئێگسترۆف، هێسێلێر، ئێم تی ڤی ئاینتراخت کالێی ئەڵمانی، واکەر ئینسبروکی نەمسایی یارییکردووە.
لە ئێستادا 2022 پەیوەندیی بە یانەی سلۆڤاکۆی چیکییەوە کردووە و وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی پێدەبەسترێت.
ئەو یانەیەی مێرخاس دۆسکی یاریی بۆ دەکات، لە ڕکابەرییەکانی ئەم وەرزەی کۆنفرانسلیگدا بەشدارە و لە کۆمەڵەی چوارەمدا، بەرامبەر یانەکانی کۆلنی ئەڵمانی، پارتیزان بەلگرادی سێربی و نیسی فەرەنسی یارییدەکات.[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 535 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !