ڕۆژی شەممە 24ی ئەیلوولی 2022 لە سەڵاحەددین سەرۆک #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە ئالان عەبدولحەمید (ئالان والی) ئەکادیمست و مەلەوانزانی لێهاتووی کورد کرد.
ئالان گەنجێکی ڕۆژئاوای کوردستانە، خەڵکی شاری کۆبانێ یە، یەکێکە لە مەلەوانزانە لێهاتووەکان لەسەر ئاستی جیهان، گەنجێکی خۆبەخش و لێهاتووە و چەندین چالاکی ئەنجامداوە لە ڕزگارکردنی کۆچبەران لە دەریا و زەریاکاندا و خاوەنی چەندین بیرۆکەیە بۆ داهاتوو.
ئالان بە جلی کوردیەوە ئاڵای پیرۆزی کوردستان و وێنەی سەرۆک بارزانی بە قوڵایی 29مەتر بردووەتە ژێر زەریای ئەتلەس و بەم شێوەیە نەورۆزی پیرۆز کردووە. ئەمڕۆ ئەم وێنەیەی پێشکەشی جەنابی سەرۆک بارزانی کرد. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,405 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !