بەهۆی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی #دەریاچەی وان# لە باکووری کوردستان (بە هۆکاری سرووشتی و ژینگەیی) ، بەندەرێکی کۆن کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی #ئورارتییەکان# دەگەڕێتەوە دەردەکەوێت.
ئەم بەندەرە لەسەر تاشەبەردێک بنیاد نراوە لە گۆڕەپانێکی 20 مەتری، 11 پلیکانەی هەیە بە پانایی 3 مەتر بەرەو ناو دەریا شۆڕبووەتەوە، بە مەبەستی بازرگانی و ئالۆگۆڕکردنی کەلوپەل لە سەردەمی ئورارتییەکان درووستکراوە.
بە گوتەی دوکتۆر ڕافەت چاووش ئۆغلو، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی وان، ئەمە یەکەم جارە شوێنەواری بەندەرێک لەم ناوچەیە بدۆزرێتەوە، ئەوەش سەلمێنەری بەردەوامبوونی کاری بازرگانییە لە وەرزەکانی زستان و هاوین لەنێوان ئورارتییەکان و گەلانی دیکەدا.
ئەم بەندەرە دەکەوێتە خوار قەڵای ئایانیس لە نزیک دەریاچەی وان لە باکووری کوردستان و گەورەترین بەندەری مێژووییە کە تا ئێستا لەم ناوچەیەدا دۆزرابێتەوە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 696 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !