#پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، زانیاری پێشوەختەیان هەبووە، کە ئێران بەنیازە هێرش بکاتە سەر بارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، ئێران پەیامی هۆشداریداوە بە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی، کە ئەگەر دۆخی شارەکانی ئێران بەتایبەتی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاسایی نەبێتەوە، ئەوە کاردانەوەی توندی دەبێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی پارتی و یەکێتیش ئەو پەیامانەی بەرپرسانی ئێرانیان گەیاندووە بە #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت، بۆ ئەوەی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو هۆشدارییانە ئاگاداربکاتەوە.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە بە 48 سەعات پێش ئەنجامدانی هێرشەکانی ئێران لە ڕۆژی چوار شەممە، #مەنسور بارزانی#، کە فەرماندەی لەشکری گوڵانە، لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی قسەی لەگەڵ بەرپرسانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کردووە.
بوار ئەوەشی زانیوە، کە مەنسور بارزانی بە بەرپرسانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات وتووە، لە سنوورەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکشێنەوە، بەڵام ئەوان گرنگیان بەو پەیامە نەداوەو جوڵەیان بە هێزەکانیان نەکردووە، بۆیە لایەنی ئێرانیش هۆشدارییەکەی کردووە بەجددی و ڕۆژی چوار شەممە لە پێنج قۆڵەوە هێرشی کردووەتە سەر بارەگاکانی حیزبە کوردییەکان لە #کۆیە# و #پردێ# و #زڕگوێز# و چەند ناوچەیەکی تری سنووری. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 784 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !