ئەوەی مێروولە بە ساڵیک کۆیدەکاتەوە، گا بە قەپاڵێک دەیخوا.
مێروو ئەو دانەوێڵەیەی کۆیدەکاتەوە، لە شارەکەیدا لەژێر زەویدا هەڵیدەگرێ، لە وەرزی زستاندا هەندێک جای شێ دێنێ یان بە بارانی تەڕ دەبێت، بۆیە لە وەرزی بەهاردا، دانەوێلەکە لە کونەکەی دێنێتەدەر و لەبەر هەتاو هەڵیدەخات، هەندێک جار باڵندە یان پەلەوەر و ماڵات بۆی دەخۆن، مەبەست لە کەسی هەژارە کە بەهەموو تەمەنی کەمێک داهات کۆدەکاتەوە و ماڵێکی بچووک پێکەوەدەنێ، لەناکاو زاڵمێک هەمووی لێزەوت دەکات و مایەپووچی دەکات. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 982 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !