ئەوی لە کاسەدا بێ، بەکەوچک دەردێ.
کاسە: جۆرە دەفرێکی دارینە (فەرهەنگی خاڵ) کەوچک: ئامرازی چێشی پێخواردنە، لە دار درووست دەکرێ (فەرهەنگی شێخانی) بەیەکێ ئەوترێ کە بیەوێ نەنگی کەسێک بڵێ، کەسەکەش پێی دەڵێ: منیش دەتوانم نەنگییەکانی تۆ بڵێم. چۆن بە ئەسکوێ شیو لە دیزە دەردێ، ئەتوانم بە ئەسکوێی زمانم، هەموو نەنگییەکانت دەربهێنم. [1]
دەشبێت مەبەستی پەندەکە لەوەبێت، کە هەر شتێک بە ئامرازی خۆی ئەنجامدەدرێت. وەک هۆنراوەکەی پیرەمێرد کە دەڵێت:
ئومێدی سەر لەسەر دەرکەن ئەوانەی ڕاست و ڕووناکن
قەڵەم هەر سەرقەڵەم، مۆم بۆ مەقەست، هەر بۆ ئەوەیش چاکن
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 660 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !